23/1/2020 11:53 PM

مێژوو - شەڕی "ئەنگلۆ – زۆلۆ"

شەڕی "ئانگلۆ – زۆلۆ" شەڕێک بوو لەنێوان ئیمپراتۆری "بەریتانیا" و "حکومەتی زۆلۆ" لە ساڵی 1879ـدا. پاش ئەوەی "لۆرد کارنارڤۆنس" توانی بە سەرکەوتووییەوە لە "کەنەدا" فێدرالیزم ڕابگەیێنیت، زۆربەی جەماوەر وایان بیر ئەکردەوە کە هەوڵێکی سیاسی هاوشێوەی ئەوە  کە هاوکات بێت لەگەڵ کەمپینێکی سوپایی لەوانەیە لە هەریمەکانی "ئەفریقا" و ناوچە هۆزنشینەکان و کۆماری "بۆئێر" لە باشوری "ئەفریقا"ـش بتوانێ ڕوو بدات. لە ساڵی 1874ـدا "هێنری باترێل فێرارا" وەک یەکێک لە کاربەدەستانی باڵای "بەریتانی" ڕەوانەی "ئەفریقای باشووری" کرا کە بەربەپلانێکی وەها بگرێت. لەهەموو تەنگ و چەڵەمە و گیر و گرفتەکاندا هەبوونی سەربەخۆیی ویلایەتەکانی "کۆماری ئەفریقای باشووری" و "هەریمی "زۆلۆلاند" و سوپاکەی ئەبینرا.
"فرارا" بە قسەی خۆی و بێ ئەوەی هیچ قسە و باسێکی لەگەڵ حکومەتی "بەریتانی" کردبێت و لە لایەن ئەوانەوە ئەم پلانەی پەسند کرابێت، بۆ ئەوەی بتوانێ ئاوری شەڕ لەگەڵ "زۆلۆ" خۆش بکات راسپاردەی نارد و لە یازدەی دیسەمبەری ساڵی 1878ـدا رایگەیاند کە حکومەتی "زۆلۆ" و پاشاکەی مافی ئەوەیان نییە ناڕازی بن و شکات بکەن و ئەبێ سوپاکەیان جێ بهێڵن و گشت داب و نەریتەکانیان لەمەودوا بەڕێوە نەبەن. "باترێل فێرارا" پاش ئەوەی بینی قسەکەی جێی نەگرتووە و کەس بە قسەی ئەوی نەکردووە "لۆرد جێلمسفۆرد"ـی رەوانە کرد بۆ ئەوەی هێرش بباتە سەر وڵاتی "زۆلۆلاند".

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved