"ئۆکرانییا" وڵاتێکە لە "ئەوروپای رۆژهەڵاتی"ـدا جێگر بووە. ئەم وڵاتە لەباکووری رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ "روسیا" جیرانە، لە باکوورەوە لەگەڵ وڵاتی "بێلارووس" هاوسنوورە و لە رۆژئاواوە لەگەڵ وڵاتانی "سلۆڤاکیا" و "بۆڵگارستان" و "لەهستان" جیرانە و لەباشوورەوە لەگەڵ "رۆمانیا" و "مۆلدۆڤا" و "دەریای رەش" هاوسنوورە. ئێستاکە "ئۆکرانییا" لەگەڵ "روسیا" لەسەر نیمچە دورگەی "قرم" خەریکی مشتومڕن، ئەو نیمچە دورگەیەکە کە لەمەوبەر لە ساڵی 2014ـدا "روسیا" بەخاکی خۆیەوە نووساندووە. گەر "قرمی" لەگەڵ بێت "ئۆکرانییا" وڵاتێکە کە 603628 کیلۆمەتری چوارگۆشەی گرتۆتە خۆ و بەم جۆرە ئەبێتە گەورەترین وڵاتی گشت کیشوەری "ئەوروپا" و هەروەها ئەبێتە چل و شەشەمین وڵاتی گەورەی جیهان. گەر "قرمی"ـی لێدەرکەین "ئۆکرانییا" جەماوەرێکی نزیکەی 42 ملیۆن کەسی تێدایە کە ئەمە ئەیکاتە سی و دووهەمین وڵاتی قەرەباڵغی جیهان. پایتەخت و قەرەباڵغترین شاری "ئۆکرانییا" ناوی "کیێڤ"ـە. زمانی "ئۆکرانییا" زمانێکی فەرمییە و ئەلفوبێکەشی پێی ئەگوتری "سریلیک" مەزەبی فەرمی ئەم وڵاتە "ئۆرتۆدۆکس"ـە. شوێنی وڵاتی مودیرنی "ئۆکرانییا" لە سێ هەزار و دووسەد ساڵ بەر لەزایینەوە خەڵکی لێبووە. لەماوەی سەدەکانی ناوەڕاستدا ئەم وڵاتە شوێنێکی زۆر گرنگ بووە لە کولتوری "سڵاڤیکی رۆژهەڵاتی"ـدا و هەروەها شوێنی دەسەڵاتداری "کیێڤەن راس" بووە کە ڕەچەڵەکی خەڵکی "ئوکرانییا" ئەگەڕێتەوە سەر ئەم نەتەوەیە. لە پاش سەدەی سێزدەوە کە ئەم وڵاتە دابەشکرا دەسەڵات و حکومەتی جیاواز بەسەر ئەم ناوچەیەدا حوکمڕانییان کردووە بۆ وێنە حکومەتەکانی "لەهستان – لیتوانی" و "نەمسا- بۆڵگارستان" و "ئیمپراتۆری عوسمانی" و "روسیا" دەسەڵاتداری ئەم ناوچەیە بوون. سەرچاوە: artsandculture
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure