24/1/2020 12:49 PM

وڵامی هێرشبەری یانەی "ولوز" بۆ یۆرگن کڵاب

پاش ئەوەی یانەی لیڤەرپۆل بە ئەنجامی 2-1 شکەستی بە یانەی "ولوز"ـی بەریتانی هێنا، "یۆرگن کڵاب"ـی راهێنەری لیڤەرپۆل ستایشی هێرشبەرە گەنجەکەی یانەی "ولوز" واته "ترائۆرە"ـی کرد و ئەم یاریزانەش لەبەرانبەردا پەیامێکی ئاراستەی لیڤەرپۆل کرد و گوتی لیڤەرپۆل باشترین یانەی ئەوروپایە.
"ترائۆرە" لەماوەی یارییەکەی دوێشەودا چەندین جار مەترسی خستە سەر لیڤەرپۆل و رۆڵی هەبوو لە گۆڵەکەی "ولووز" کە لەلایەن "رائۆل خیمنز"ـەوە تۆمار کرا. "ترائۆرە" لەکۆتایی یارییەکەدا پیرۆزبایی لەلیڤەرپۆل کرد و لەدرێژەی قسەکانیدا گوتی: "ئێمه هەمیشە لەیادمانه کە لیڤەرپۆل یانەیەکی مەزنه. یانەیەکی ناوازەیە و باشترینه و لەناو یانەکانی ئەوروپادا".
هێرشبەرە گەنجەکەی "ولوز" گوتی: من پیرۆزبایی لە لیڤەرپۆل ئەکەم. ئەوان ئەمساڵ لە لیگی باڵادا بەباشی پێش ئەکەون. بەڵام ئێمەش لەتێکۆشان ناوەستین و تا کۆتایی درێژە بە هەوڵەکانمان ئەدەین.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved