25/1/2020 11:19 AM

کەسایەتییەکان-یاسر عەرەفات

" محەمەد یاسر عەبدول رەحمان عەبدول رەئووف عەرەفات عەڵقۆدوا عەل حسێن" کە بە شێوەی گشتی ناسراوە بە "یاسر عەرەفات" یان "ئەبوو عەمار" رێبەرێکی سیاسی "فەڵەستین" بوو. ئەو کەسایەتی سەرەکی رێکخراوەی رزگاری خوازی فەڵەستین بوو لە ماوەی ساڵەکانی 1969 تا ساڵی 2004 و جیا لەوەش لە ساڵی 1994ـەوە تا ساڵی 2004 سەرۆک کۆماری نەتەوەی "فەڵەستین" بوو. لەباری ئەیدیالۆجیاوە ناسیۆنالیستێکی عەرەب بوو، ئەو دامەزرێنەری پارتی سیاسی "فەتح" بوو کە لە ساڵی 1959ـەوە تا ساڵی 2004 رێبەریی ئەم پارتەی ئەکرد.
"عەرەفات" لە بنەماڵەیەکی "فەڵەستینی" لەشاری "قاهیرە" لە وڵاتی "میسر" لەدایکبوو و زۆربەی کاتی گەنجی ژیانی خۆی لەم شوێنە بەسەربردووە و لە زانکۆی " فوادپاشای یەکەم"ـدا سەرقاڵی خوێندن بوو. کاتێک قوتابی بوو، بووە لایەنگری بیرۆکەی "ناسیۆنالیسمی عەرەبی" و "دژە زایۆنیستی". پاش دامەزرانی وڵاتی "ئیسرائیل" لە ساڵی 1948ـدا وێڕای برا مۆسوڵمانەکان لە ماوەی ساڵی 1948ـدا لە شەڕی "عەرەب- ئیسرائیل"ـدا بەشداری کرد. کاتێک گەڕاوە بۆ "میسر" وەک سەرۆک کۆماری "رێکخراوەی یەکگرتووی قوتابییانی فەڵەستینی" لە ماوەی 1952 تا 1956 خزمەتی کرد. لە ماوەی پاش 1950ـدا سەرقاڵی دامەزراندنی رێکخراوەی فەتح بوو کە پرۆگرامییان هەڵوەشاندنەوەی "ئیسرائیل" و جێگر کردنەوەی "فەڵەستین" بوو. رێکخراوەی "فەتح" لە چەندین وڵاتی‌ جیاوازدا برەوی هەبوو و ئۆپێراسیۆنی جیاوازی بەڕێوە ئەبرد و شوێنەکانی "ئیسرائیل"ـی ئەکرد ئامانج و هێرشی ئەکردنە سەر.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved