25/1/2020 11:22 AM

مێژوو-شەڕی "فلیپین – ئەمریکا"

شەڕی "فلیپین- ئەمریکا" کە هەروەها بە ناوەکانی شەڕی "فلیپینی – ئەمریکی" یان شەڕی "فلیپین" و "ئاخێزی فلیپین" یان "شۆڕشی تاگالۆک" ناوی لێ براوە، شەڕێکی چەکداری بوو لە نێوان یەکەمین کۆماری "فلیپین" و ویلایەتە یەکگرتووەکان کە لە رۆژی چواری مانی فێبریوەرییەوە دەستی پێکرد و تا رۆژی دووی جوولای 1902 درێژەی کێشا. لە روانگەی ناسیۆنالیستەکانی "فلیپین"ـەوە ئەم شەڕە وەک درێژەی شەڕی سەربەخۆیی "فلیپین" سەیر ئەکرا بەڵام "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا" ئەمەی وەک شۆڕش و سەرهەڵدانێک سەیر ئەکرد پتر وەک ئاژاوەگێڕی ئەیبینی. سەرەتا و هۆکاری دەسپێکی ئەم شەڕە راگەیاندنی ناڕەزایەتی یەکەمین کۆماری "فلیپین" بوو بە پەیمانامەی "پاریس" کە لەم پەیمانامەیەدا بەشێک لە خاکی "فلیپین" ئەکەوتە ژێر چەپۆکەی "ئەمریکا" و لە دەست "ئیسپانیا" ئەهاتە دەرەوە و بەم جۆرە کۆتایی بە شەڕی "ئەمریکا- ئیسپانیا" ئەهات.
شەڕەکە لە نێوان هێزەکانی "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا" و جەماوەری "کۆماری فلیپین"ـدا لە رۆژی چواری مانگی فێبریوێری ساڵی 1899ـدا دەستی پێکرد، ئەمە هەمان شەڕە کە بە شەڕی 1899ـی "مانیلا" ناو ئەبرێت. لە رۆژی دووهەمی مانگی "ژووئەنی" ساڵی 1899ـدا یەکەمین حکومەتی کۆماری "فلیپین" بەشێوەی فەرمی شەڕی دژ بە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا" راگەیاند. شەڕەکە بە شێوەی فەرمی لە رۆژی دووهەمی مانگی "جوولای" ساڵی 1902ـدا بە سەرکەوتنی "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا" کۆتایی پێهات.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved