25/1/2020 01:44 PM

ناساندنی وڵاتان-تایلەند

"تایلەند" یان بەشێوەی فەرمی "حکومەتی تایلەند" کە لەمەوبەر بە "سایم" ناوئەبرا وڵاتێکە لە بەشی باشووری رۆژهەڵاتی نیمچە دورگەی  "هیند و چین"ـی کیشوەری "ئاسیا"ـدا سەقامگیر بووە و پێکهاتووە کە حەفتاو شەش پارێزگای جیاواز. وڵاتی "تایلەند" خاکێکی بە بەرینایی 513120 کیلۆمەتری چوارگۆشە گرتۆتە بەر و جەماوەرێکی نزیکەی شەست و هەشت ملیۆن کەسی لە خۆی‌ دەگرێ "تایلەند" لە باری بەریناییەوە پەنجاهەمین وڵاتی بەرینی جیهانەوە و لەباری قەرەباڵغیشەوە ئەبێتە بیست و دووهەمین وڵاتی قەرەباڵغی جیهان. پایتەخت و گەورەترین شارەکەی شاری "بانکۆک"ـە کە شوێنێکیە لە باری ئیدارییەوە تایبەتە.
"تایلەند" لە باکوورەوە لەگەڵ وڵاتانی "لاوس" و "میانمار" هاوسنوورە و لە رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ "لاوس" و"کەمبۆدیا" جیرانە و لە باشوورەوە لەگەڵ کەنداوی "تایلەند" و " "مەلیزیا"ـوە هاوسنوورە و لە رۆژئاواوە لەگەڵ " دەریای ئەندامان" و دواهەمین خاڵی باشووری "میانمار" جیرانە. بەربەستە دەریاییەکانی "تایلەند" بریتین لە "ڤێتنام" لە کەنداوی "تایلەند"ـدا لە باشوری رۆژهەڵاتییەوە و "ئەندۆنیزیا" و "هیندستان" لە "دەریای ئەندامان" لە لایەن باشوری رۆژئاواییە. ئەم وڵاتە وڵاتێکی یەکپارچەیە. هەروەها بەشێوەی فەرمی سیستەمی حکومەتی ئەم وڵاتە سیستەمی پاشایی و دیموکراسی پەرلەمانییە، دواهەمین کودتایەک کە لەم وڵاتەدا رووی‌دا ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014 کە بووە هۆی دامەزراندن و سەقامگیر بوونی حکومەتێکی دیفاکتۆی دیکتاتۆری نیزامی.
خەڵکی "تایلەند" لەباشووری رۆژئاوایی وڵاتی "چین"ـەوە لە سەدەی یازدەی زایینی ‌دا کۆچیان کرد بۆ باشووری رۆژهەڵاتی "ئاسیا" . ناسراوترین و بەناوبانگترین ئاماژەیەک کە بە بوونی ئەوان کراوە ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دوازدەی زایینی.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved