25/1/2020 02:18 PM

ئەو فیلمانەی زۆرترین خەرجیان بووە

بودجەی بەهەمهێنانی فیلمەکانی "بلاک باستر"ـی هۆلیوود یەکجار زۆرە. ئەو فیلمانەی وا ئەکشنن و کارەکتەرەکەیان سوپەرمەنە هەمیشە خەرجیان زۆرە. ئەم خەرجییە زۆرەش بەهۆی کاروباری تەکنیکییەکی سەیروسەمەرەوەیە کە بۆ دروست کردنی ئەم جۆرە فیلمانه بەکاردێن. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند دانه لەم فیلمانه ئاشنا ئەبین.

تۆڵەئەستێنەکان: کۆتایی یاری، 2019
بودجەی بەرهەمهێنان: 256 ملیۆن دۆلار
فیلمەکانی جیهانی "مارۆل" هەمیشە بەهۆی ئەو پارە زۆرەی کە بۆیان سەرف ئەکرێت دیار و بەرچاون. فیلمی " تۆڵەئەستێنەکان: کۆتایی یاری" یەکێک لەم فیلمانەیە کە خەرجییەکی زۆری بۆ کراوە، بەڵام به فرۆشی 3 ملیار دۆلاری ئەم خەرجەی قەرەبوو کردۆتەوە.

گەڕانەوەی سوپەرمەن، 2006
بودجەی بەرهەمهێنان: 270 ملیۆن دۆلار
جێی سەرسوڕمان نییە کە پڕ خەرجترین فیلمە لەم لیستەدا فیلمێکی ژانەری سوپەرمەنی بێت. لە فیلمی "گەڕانەوەی سوپەرمەن"ـدا بە دەرهێنەری برایانی "سینگر"، تەکنیکی کۆمپیتەری زۆر پێشکەوتوو و سەرنجڕاکێش بەکارهاتووە. جێی ئاماژەیە کە خەرجیی دیمەنێک لە فیلمەکە کە دواتر سڕدراوە نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار بووە.

سپایدەرمەنی 3، 2007
بودجەی بەرهرمهێنان: 258 ملیۆن دۆلار
کاتێک سێهەم ئەڵقە لە زنجیرە فیلمەکانی "سپایدەرمەن، بە دەرهێنەری "سەم رێمی" بڵاو بووەوە، رەخنەگرانی سینەمان ئاوڕیان لێ نەداوە، هەرچەند بۆ بەرهەمهێنانەکەی پارەیەکی زۆر سەرف کرابوو. کۆی فرۆشی ئەم فیلمە لە "باک ئۆفیس"ـدا گەیشتۆتە نزیکەی 1 ملیار دۆلار.

دزانی سەریای کارائیب؛ بەسەر شەپۆلە نەناسراوەکانەوە، 2011
بودجەی بەرهەمهێنان: 250 ملیۆن دۆلار
چوارەمین ئەڵقەی زنجیرە فیلمەکانی "دزانی دەریای کارائیب" بە دەور گێڕانی "جانی دێپ" لە رۆڵی "کەپتەن سپارۆ"دا، پڕە لە کارەکتەری جۆراوجۆر کە دروست کردنی هەر کام لەم کارەکتەرانه پێویستیی بە تەکنەلۆژیای کۆمپیتەرییەکی پێشکەوتووە هەیە. ئەم تەکنەلۆژیایەش خەرجییەکی یەکجار زۆری ئەوێ.

 

سەرچاوە: screenrant

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved