25/1/2020 11:48 PM

یانه‌كانی سلێمانی پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستانن

یارییه‌كانی قۆناغه‌ یه‌كه‌م له‌ خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان كۆتایهاتن و یانه‌كانی پارێزگای سلێمانیش كۆنترۆلی پێشه‌گی خوله‌كه‌یان كردووه‌.

له‌ خوله‌كه‌دا 13 یانه‌ به‌شداره‌و پاش ئه‌نجامدانی 12 یاری له‌ قۆناغی یه‌كه‌م، یانه‌ی سیروانی نوێ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ بووه‌ پاڵه‌وانی قۆناغی یه‌كه‌م و یانه‌ی نه‌ورۆزی هاوشاریشی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مه‌.

بڕیاره‌ خوله‌كه‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ بچێته‌ پشووه‌و پاش ئه‌و ماوه‌یه‌ یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

خاك - هه‌رێز جه‌مال
فۆتۆ - یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز به‌ كامێرای ئارێز بارتێز




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved