26/1/2020 12:22 PM

کەسایەتییەکان-جیمی کارتەر

"جەیمز ئێرڵ کارتەر"  سیاسەتمەدار و مرۆڤدۆستێکی "ئەمریکی"ـیە کە وەک سی و نۆهەمین سەرۆک کۆماری "ویلایەتە یەکگرتووەکان" لەساڵی 1977ـەوە تا ساڵی 1981 خزمەتی کرد. ئەو کە یەکێک لە ئەندامانی پارتی دیموکراتیک بوو بەر لە قۆناخی سەرۆک کۆماری، سیناتۆری ویلایەتی "جۆرجیا" بوو لە ماوەی ساڵەکانی 1963 تا 1967 و هەروەها حەفتا و شەشەمین قایممەقامی "جۆرجیا" بوو لە ماوەی ساڵەکانی 1971 تا 1975ـدا. لەو کاتەوە کە ژیانی سەرۆک کۆماری جێهێشتووە، "کارتەر" لەژیانی تاکەکەسی خۆی‌دا هەر کەسایەتییەکی چالاکە و لەساڵی 2002ـدا خەڵاتی "نۆبڵی ئاشتی" پێ‌بەخشراوە بۆ دامەزراندن و بۆنیات نانی ناوەندی "کارتەر".
"کارتەر" کە لە ناوچە دەشتاییەکانی "جۆرجیا" لەدایک ببوو لە زانکۆی هیزی دەریایی "ویلایەتە یەکگرتووەکان" لەساڵی 1946ـدا بە بەکەلەرێۆسی زانست دەرچوو و تێکەڵ بە هێزی دەریایی بوو و لەوێ لە بەشی ژێر دەریایی‌دا خزمەتی ئەکرد. "کارتەر" پاش کۆچی دوایی باوکی لە ساڵی 1953ـدا هێزی دەریایی جێ هێشت و گەڕاوە بۆ "جۆرجیا" بۆ ئەوەی درێژەی بە ئیشی بنەماڵەی خۆی بدات لە زەوییەکانیان‌دا و سەرقاڵی کشتوکاڵ بێت. ئەو لە باوکییەوە میراتێکی کەمی بەرکەوت.  بەڵام ئەو پیاوێکی بەرزویست بوو، بەتەما بوو پەرە بە ئیشی بنەماڵەیی خۆیان بدات و لە گەشەپێدان بەزەوی و زارەکانی خۆیاندا سەرکەوتوو بوو. لەم ماوەیەدا "کارتەر" هان درا دژ بەیاسای جیاوازی رەگەزی بجووڵێتەوە و هەوڵ بدات بۆ بەدەستهێنانی مافی هاووڵاتیان بۆ گشت رەگەزەکان.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved