26/1/2020 12:23 PM

مێژوو-ئاخێزی تایپینگ

ئاخێزی تایپینگ کە هەروەها بە ناوەکانی "شەڕی ناوخۆی تایپینگ" و "شۆڕشی تایپینگ"ـیش ناسراوە بریتی بوو لە ئاخێز و شەڕێکی ناوخۆ کە لە "چین"ـدا لە ساڵەکانی 1850 تا ساڵی 1864ـدا لە نێوان دەسەڵاتی زنجیرەی "مانچۆ خینگ"ـدا و حکومەتی زنجیرەی "هاکا"ـدا ڕووی دا.
ئەم بزاڤە لە لایەن " خیگوان"ـەوە رێبەری ئەکرا کە ئەیوت برای "عیسا مەسیح"ـە و ئامانجەکەشی ئەمە بوو کە بزاڤێکی ئایینی - ناسیۆنالیستی بخاتە گەڕ کە سروشتێکی سیاسی هەبوو. ئەم جەماوەرە شوێن ئەوە کەوتبوون کە بتوانن گفتوگۆیەک لە نێوان جەماوەری "چین" و هاوکات لەگەڵ ئەمان لە نێوان خەڵکی "تایپینگ"ـدا بەدی بێنن کە بتوانێ شێوەیەکی تایبەت لە کرستانییەت بخاتە گەڕ و بتوانن دەسەڵاتی بنەماڵەی "مانچۆ" سەرەوبن و ببنە هۆکاری بدەی هاتنی گۆڕان و چاکسازی وڵاتەکەیان. ئاخێزی "تایپینگ" پتر لەوەی شوێن ئەمە بکەوێت کە ڕواڵەتی کۆمەڵایەتی وڵات بگۆڕێ و شوێن و پێگەی چینایەتی لەم وڵاتەدا تووشی گۆڕان بکات، زیاتر شوێن ئەمە ئەکەوت کە نەزم و نیزامی کۆمەڵایتی بگۆڕێت. بۆ گەیشتن بەم ئامانجە ئەوان حکومەتی "ئاسمانی تایپینگ"ـیان دامەزراند کە حکومەتێکی دژبەر بوو و توانی دەست بەسەر شوێنێکی بەرچاو لە خاکی بەشی باشوری "چین"ـدا بکێشێت و لەکۆتایی‌دا توانی گەشە بکات و جەماوەرێکی نزیکەی سی ملیۆن کەسی بگرێتە خۆ.
بۆ ماوەی پتر لە یەک دەیە شۆڕشگێڕانی "تایپینگ" توانییان لە بەشی هەرە زۆری ناوەند و لای خوارەوەی دۆڵی "یانگتێز"ـدا خۆڕاگری بکەن.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved