دوای ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با له پارێزگای سلێمانی، تا به‌رواری 25/1/2020 له (19) گه‌ڕه‌كی سلێمانی زیاتر له (55) هه‌زار پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با دانراوه‌و له (57) فیده‌ر كاركراوه له سنووری (13) وێستگه. ئه‌ندازیار سه‌ربه‌ست كه‌ریم ده‌روێش سه‌رپه‌رشتیاری مه‌یدانی پرۆژه‌ی دانانی پێوه‌ری زیره‌ك رایگه‌یاند: تا به‌رواری 25/1/2020 له‌ناو شاری سلێمانی له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌كره‌جۆ، راپه‌ڕین، قوله‌ریسی و سه‌رچنارو هه‌واری شار، خاك، شه‌هیدانی سه‌رچنار، گرده‌بڕاوه‌كه، شه‌كره‌كه، گردی سه‌رچنار، فه‌رمانبه‌ران، كانی كورده، كانی سپیكه، زه‌رگه‌ته‌ی كۆن، كه‌ڵه‌كن، تاچگه، عه‌واڵ، قلیاسان، كۆسه‌ی چه‌م زیاتر له 55 هه‌زار پێوه‌ری كاره‌با بۆ هاوبه‌شانی كاره‌با دانراوه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كاره‌كانی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك به ڕێكوپێكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رۆژانه به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه پێوه‌ره‌كان داده‌نرێت. پرۆژه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیژیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ باشتركردنی ره‌وشی كاره‌باو له كۆتایی مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردووه‌وه ده‌ستكراوه به جێبه‌جێكردنی و بڕیاره له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا ته‌واو ببێت و پرۆژه‌كه به سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی تۆری زیره‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌لایه‌ن كۆمپانیای شاندزه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت. خاك - راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure