له ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی كۆگای سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ‌و شوێنه گشتیيه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی كاڵا‌و شمه‌ك تیایدا عه‌مبار ده‌كرێت، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شامپۆو بۆدره‌ی مناڵ و مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌دا گیراوه. له راپۆرتی لیژنه‌ی كۆگاكاندا هاتووه: له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌و به‌هۆی خراپبوون و به‌سه‌رچوونیانه‌وه له كۆگای ژاڵه ده‌ست به‌سه‌ر دوو هه‌زارو (640) شامپۆی مناڵ، (131) بۆدره‌ی مناڵ، (72) زاهی قاپ شوشتن و (100) پارچه موعه‌ته‌ردا گیراوه. رێنماییه ته‌ندروستیيه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و مادده به‌سه‌رچوانه ده‌كاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر پێست و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌و چاو هه‌یه،و زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت. راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی خستۆته‌روو: ئه‌و شامپۆو پاككه‌ره‌وانه لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، جۆراوجۆرن و به‌هۆی به‌سه‌رچوونیانه‌وه شیاوی به‌كارهێنان نه‌ماون، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه به شێوازی زانستی له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له دایكان و باوكان ده‌كات، له‌كاتی كڕینی ئه‌و كالاو شمه‌ك و پێداویستیانه‌ی رۆژانه به‌كاریده‌هێنن به‌وردی له به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونیان دڵنیابنه‌وه، له‌كاتی هه‌بوونی كاڵا‌و شمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ڕێی (07708677777) په‌یوه‌ندی به لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه بكه‌ن. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure