كتێبی خه‌نده‌ی خه‌بات له نووسینی ڕه‌هبه‌ر سه‌ید برایم بڵاوكرایه‌وه كه تێیدا سه‌دان نوكته‌و قسه‌ی نه‌سته‌قی خه‌باتی شاخ خراونه‌ته‌ڕوو. له درێژه‌ی چالاكییه‌كانیدا، ساڵۆنی كوردستانی نوێ كۆڕێكی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی خه‌نده‌ی خه‌بات بۆ نووسه‌رو پێشمه‌رگه‌ی دێرین ڕه‌هبه‌ر سه‌ید برایم ڕێكخست. له‌و كۆڕه‌دا نووسه‌ر به تێروته‌سه‌لی تیشكی خسته‌سه‌ر نوكته‌و قسه‌ی خوش له سه‌رده‌می خه‌بات شاخ كرد‌و ڕایگه‌یاند كه له سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ له‌ته‌نیشت خه‌باتی چه‌كداری و شۆڕشگێڕانه ئه‌ده‌ب و شیعر‌و قسه‌ی خۆش و نوكته‌ش هه‌بوون و زۆرجار قسه‌یه‌كی خۆش یان نوكته‌و به‌سه‌رهاتێك ماندوویه‌تی له له‌شی خه‌باتگێڕان و پێشمه‌رگه‌و شۆڕشگێڕان سڕیوه‌ته‌وه. دواتر ئاماده‌بووان ڕاوبۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی نوكته‌و قسه‌ی خۆش خسته‌ڕوو. له كۆتاییدا كتێبه‌كه به واژۆی نووسه‌ر به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا. هه‌ر له كۆڕه‌كه‌دا كتێبی "مسته‌فا ساڵح كه‌ریم" خه‌رمانێك بیره‌وه‌ریی ڕۆژنامه‌نووسێك به تامی چیرۆك دابه‌شكرا. خاك - وێنه‌گر/ حه‌مه عومه‌ر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure