26/1/2020 09:33 PM

سلێمانی بەرهەمی سەوزە هەناردەی پارێزگاكانی عیراق دەكات

لە سلێمانی بەرهەمی سەوزەی ناوخۆ پێداویستی بازاڕ پڕدەكاتەوەو سێ هێندەی ساڵی پار بەرهەم زیادی كردووەو لەو بەرهەمەش بەشێكی هەناردەی پارێزگاكانی تری عیراق دەكرێت، قائیمقامی سلێمانی دەڵێت: گرنگی  تەواو بە بەروبومی ناوخۆیی دەدەن. 

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی هاوسەنگی بەروبونی سەوزەو میوە لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوەو لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند: بە ئامانجی زیادكردنی ئاستی بەروبومی ناوخۆیی پاڵپشتی زیاتری جوتیاران و پرۆژە خۆماَلییەكان دەكەن.

وتیشی: وەك هاوكارییەك بۆ جوتیاران و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان، جەخت لە بڕیاری وەرنەگرتنی عمولە لە جوتیاران لە عەلوەی سلێمانی دەكەنەوەو لەكاتی فرۆشتنی بەرهەمەكانیان هیچ بڕە پارەیەك لە جوتیاران وەرناگیرێت و هەر نوسینگەیەكی كشتوكاڵی پارە لە جوتیاران وەربگرێت روبەڕووی سزا دەكرێتەوە. 

بڕیارەكەش كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر دروستبوونی جموجوڵ و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانی جوتیاران لە عەلەوەی سلێمانی.

هەروەها قائیمقامی سلێمانی جەخت لە بەرهەمهێنانی سەوزە بە ئاوی پاك دەكاتەوەو رایگەیاند: هەر جوتیارێك سەوزە بە ئاوی قورس بەرهەمبهێنێت روبەڕووی سزای یاسای دەبێتەوە، كە خۆشبەختانە سەوزەی بەرهەمهاتوو بەشێوەی تەندروست سێ هێندەی ساڵی پارەو هاوردە بۆ پارێزگاكانی تری عیراق دەكرێت.

لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی رێگە نەدرێت بەروبومی سەوزەو میوە بە قاچاخ هاوردەبكرێت، لەهەر شوێنێكی عەلوەو بازاڕەكاندا ئەو بەرهەمانەی كە بە نایاسایی هاوردە دەكرێن ببینرێن خاوەنەكەی روبەرووی رێكاری توندی یاسایە دەكرێتەوە.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved