وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌و ماسته‌رو دكتۆرا، له‌هه‌مانكاتدا بڕیاری گۆڕانگاری له واده‌ی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندنیش كرد. عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ خوازیاران و پێشكه‌شكارانی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی و ماسته‌رو دكتۆرا‌و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی د.ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی، به‌مه‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ر ماوه‌ی پێشكه‌شكردن و تاقیكردنه‌وه‌كان و ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندن دێت، گۆڕانكارییه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ: ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا‌و ماسته‌رو دكتۆرا: تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2-2-2020) درێژكرایه‌وه. تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی: رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی (10-2-2020) ئه‌نجامده‌درێت. ده‌ستپێكردنی خوێندن: ڕێكه‌وتی (1/3/2020). خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure