27/1/2020 12:00 PM

کەسایەتییەکان-جوان پێرۆن

"جوان دۆمینگۆ پێرۆن" ژەنەڕاڵێکی سەربازی "ئەرجەنتینی" و سیاسەتمەدارێکی ئەو وڵاتە بوو. پاش ئەوەی لە چەندین شوێنی جیاوازی دەوڵەتدا خزمەتی کرد بۆ نموونە وەک وەزیری کار و جێگری سەرۆک کۆمار، وەک سەرۆک کۆماری "ئەرجەنتین" بۆ سێ خۆل هەڵبژێردرا لە ساڵی 1946ـەوە تا 1955، واتە تا ئەو کاتەی کە بەهۆی کودتاوە لە دەسەڵات هێنرایە خوارەوە و پاش ئەوەش لە ساڵی 1973ـەوە دیسان بووە سەرۆک کۆمار تا ساڵی 1974 واتە تا ئەو کاتەی کە کۆچی دوایی کرد.
لە ماوەی یەکەمین خولی سەرک کۆمارییەکەی‌دا "پێرۆن" لە لایەن هاوسەری دووهەمیەوە پشتیوانی لێ ئەکرا کە ناوی "ئێڤا دووڤارتە" بوو، ئەم دووانە زۆر لەناو جەماوەری کرێکاری وڵاتەکەیان‌دا خۆشەویست و بەڕێز بوون. "ئێڤا" لە ساڵی 1952ـدا جیهانی جێ‌هێشت و "پێرۆن" بۆ خولی دووهەمی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوە کە لە ساڵی 1952ـەوە دەستی پێکرد و تا ساڵی 1955 درێژەی کێشا. لەو ماوەیەدا دوو دەسەڵاتی دیکتاتۆری هاتنە سەرکار و بەهۆیەوە دوو حکومەتی جەماوەری لە سەرکار لاچوون و پارتی "پێرۆنیست" وەک پارتێکی یاساشکێن ناسرا و خودی "پێرۆن"ـیش دوور خرایەوە. کاتێک باڵی چەپی پارتی "پێرۆنیست" کە کەسایەتییەک بوو بەناوی "هێکتۆر جۆزێ کامپۆرا" لە ساڵی 1973ـدا بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردرا، "پێرۆن" گەڕایەوە بۆ "ئەرجەنتین" و بۆ جاری سێهەمین بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردرا. سێهەمین هاوسەری ئەو کە ناوی "ماریا ئیستێلا مارتینێز" بوو و زیاتر بە "ئیزابێل پێرۆن" ناسرابوو بۆ کورسی جێگری سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا و پاش کۆچی دوایی "پێرۆن" لە ساڵی 1974ـدا درێژەی بەئیشی هاوسەرەکەی دا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved