شەڕی "پاراگۆڤایان" کە هەروەها بە شەڕی "سێ لایەنی یەکگرتوو" ناو ئەبرێت شەڕێک بوو لە "ئەمریکای باشوری" کە لە نێوان ساڵەکانی 1864 تا 1870ـدا روویدا و لە نێوان "پاراگۆڤای" و سێ هێزی یەکگرتووی "ئەرجەنتین" و "ئیمپراتۆری "بەرازیل" و "ئۆرۆگوایی"ـدا قەوما. ئەمە تووندوتیژترین و خوێناویترین شەڕی ناوخۆیە لە مێژووی "ئەمریکای لاتین"ـدا. ئەم شەڕە زیاترین زیانی بەر "پاراگوای" کەوت کە زیاترین کوشتاری دا و ناچاربوو هەندێک لەخاکی خۆیبدات بە وڵاتانی "بەرازیل" و "ئەرجەنتین" شەڕەکە لە کۆتایی ساڵی 1864ـدا دەستی پێکرد کە لەڕاستیدا دەرکەوتی کێشەی نێوان "پاراگوای" و "بەرازیل" بوو کە بە ئاژاوەگێڕی "ئۆرۆگوایی"ـوە دەستی پێکردبوو. "ئەرجەنتین" و "ئۆرۆگوای" لەگەڵ "پاراگوای" لە ساڵی 1865ـدا شەڕیان دەستپێکرد و پاش ئەوە ئەم شەڕە بە شەڕی "سێ هێزی یەکگرتوو" ناوبانگی دەرکرد. شەڕەکە بە تێشکانی "پاراگوای" کۆتایی پێهات. پاش ئەوەی لەم شەڕەدا "پاراگوای" تێکشکا بڕیاریدا کە شەڕی پارتیزانی دەست پێبکات کە ئەوەش بووە هۆی هەرچی زیاتر وێران بوونی سوپای "پاراگوای" و لەدەستدانی گیانی زۆر یەک لە هاووڵاتیانی بەهۆی شەڕ و برسییەتییەوە. شەڕی پارتیزانی نزیکەی 14 مانگ درێژەی کێشا تا ئەو کاتەی کە سەرۆک کۆمار "فرانسیس سۆلانۆ لۆپێز" لە یەکێک لەشەڕەکاندا بەناوی "سێرا کۆرا" لە ساڵی 1870ـدا لە لایەن هێزی "بەرازیل"ـەوە کوژرا.
سەرچاوە: artsandculture
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure