27/1/2020 12:03 PM

ناساندنی وڵاتان-سویسرا

" سویسرا" کە بەشێوەی فەرمی پێی ئەگوترێ "کۆنفێدراسیۆنی سویسرا" وڵاتێکە لە شوێنێک‌دا سەقامگیر بوو کە لە نێوان بەشی رۆژئاوایی و ناوەندی و باشووری "ئەوروپا" دایە. ئەمە وڵاتێکی کۆماری فیدرالە کە پێکهاتووە لە بیست و شەش کانتۆن کە هێزی سەرەکی لە شاری "بیرن" دائەنیشێت. " سویسرا" وڵاتێکە کە لە گشت لاوە بە وشکی سنوورەکانی دیاری کراوە و لەباشوورەوە لەگەڵ "ئیتاڵیا" هاوسنوورە و لە رۆژئاواوە لەگەڵ "فەڕەنسا" و لە لایەن باکوورەوە لەگەڵ "ئەڵمانیا" و لە رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ "نەمسا" و "لیختن ئێشتاین" جیرانە. لە باری جۆگرافییەوە لە نێوان "ئاڵپ" و " دەشتی سویسرا" و "جۆرا"ـدا دابەشکراوە و بە گشتی شوێنێک بە بەرینایی 41285 کیلۆمەتری چوار گۆشەی گرتۆتە خۆ و شوێنە دەشتاییەکەشی نزیکەی 39997 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. زنجیرە کێوەکانی "ئاڵپ" بەشی هەرە زۆری ئەم وڵاتەیان‌ داگیر کردووە هەر بەو هۆیە جەماوەری سویسرا بە شێوەیەکی زۆر تووندتۆڵ لەناو بەشی دەشتایی‌دا سەقامگیر کراون واتە نزیکەی 8.5 ملوێن کەس لە شوێنە دەشتاییەکانن کە گەورەترین شارەکانی ئەم وڵاتەش هەر لەم شوێنانەدان و بۆ وێنە دوو دانە لە شارە گەورەکان کە هاوکات ناوەندی بازرگانیشن و ناویان "زووریخ" و "ژنێڤ"ـە لەم دەشتانەدا جێگر بوون.
دامەزرانی کۆنفێدراسیۆنی " سویسرا"ـی کۆن ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست و دەرکەوتی هەندێک سەرکەوتنی نیزامی بووە دژ بە "نەمسا" و "بۆرگۆندی". سەربەخۆیی " سویسرا" لە ئیمپراتۆری پیرۆزی "رۆم" لە ساڵی 1648 لە پەیمانامەی "ڤێستفالیا"ـدا بە فەرمی ناسراوە. یاسای فێدرالی 1291 وەک بەڵگەیەک بۆ دامەزراندنی وڵاتی " سویسرا" سەیر ئەکرێت و ئێستاش لە رۆژی نەتەوەیی " سویسرا"ـدا ئەم رۆژە جێژن ئەگرن.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved