27/1/2020 09:33 PM

سلێمانی.. نرخی غاز جێگیرە

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دڵنیايی دەداتە هاووڵاتیان كە نرخی غازی ماڵان جێگیرەو هیچ بەرزبوونەوەیەك لە نرخەكەیەدا رووینەداوە.

لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووه: دڵنیایی دەدەینە دانیشتوانی سنووری پارێزگای سلێمانی كە لە ئێستادا هیچ گرفتێكی غاز لە سنوورەكەدا بوونی نییەو نرخی بوتڵێك غازیش هەروەك پێشتر حەوت هەزارو 500 دینارە.

داواشی لە هاووڵاتیان كرد، لەكاتی بەرزكردنەوەی نرخی غاز لەلایەن هەر كارگەیەك یان وەكیلێكی فرۆشتنی غازەوە، راستەوخۆ لیژنە هاوبەشەكانی لێ ئاگاداربكەنەوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved