27/1/2020 09:43 PM

تەندروستی هەرێم: هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە: هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (2019-nCoV) لە هەرێمی کوردستان بوونی نیەو تۆمارنەکراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەداخەوە لە چەند پەیج و میدیایەک بەبێ هیچ سەرچاوەیەک و دوور لە ڕاستی و بەبێ هیچ بنەمایەک هەواڵی بوونی ئەم نەخۆشیەیان بڵاوکردۆتەوە، بۆیە هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە دامودەزگاکانی تەندروستی زۆر بەوردی و بە بەردەوام چاودێری ڕەوشی ئەم نەخۆشیيە دەکەن بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارە نێودەوڵەتيیەکان و ڕێککارە پێویستەکان دەگیرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەم نەخۆشیيە.

هەروەها ڕایدەگەیەنن کەوا جگە لە وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO  لەسەر ئاستی جیهاندا، هیچ لایەنێکی دیکە بە سەرچاوەی فەرمی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە دانانرێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved