27/1/2020 09:52 PM

كەمپی ئاشتی.. ئارایشتگایەك داخرا

لیژنەی تانجەرۆی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەنێو كەمپی ئاوارەكانی "ئاشتی" ناحیەی عەربەت بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكان بەتایبەت رێنماییە تەندروستیەكان ئارایشتگایەكیان داخست.

لە راپۆرتی لیژنەكەدا هاتووە: دوای چەندجارێك ئاگاداركردنەوەی خاوەنی ئارایشتگاكەو پابەندبوونی بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، بەڵام بەردەوامبووە لە سەرپێچيیەكانی و دواجار بەهۆی نەبوونی مەرج و رێنماییە تەندروستیيەكان بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لیژنەی باڵا بڕیاردرا ئارایشتگاكە بۆ ماوەی هەفتەیەك دابخرێت و لە بەرامبەر سەرپێچیەكەی روبەڕووی رێكاری یاسایی بكرێتەوە.

لیژنەی تانجەرۆ  یەكێكە لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و سنوری كاركردنی لیژنەكە ناحیەی تانجەرۆ "عەربەت"ی سەر بە پارێزگای سلێمانیەو رۆژانە بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیانی سنورەكەو بەرژەوەندی گشتی لیژنەكە بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكان و پابەندبوونی شوێنەكان دەكات.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved