28/1/2020 01:54 PM

ناساندنی وڵاتان-ئێران

"ئێران" هەروەها ناسراوە بە "فارس" و بەشێوەی فەرمی پێی ئەگوترێ "کۆماری ئیسلامی ئێران" وڵاتێکە لە رۆژئاوای "ئاسیا"ـدا. ئەم وڵاتە 82 ملوێن کەسی تێدا ئەژی و بەم جۆرە ئەبێتە هەژدەهەمین وڵاتی قەرەباڵغی جیهان. ئەم وڵاتە شوێنێکی بە بەرینایی 1648195 کیلۆمەتری چوارگۆشەی گرتۆتە خۆ کە بەم جۆرە ئەبێتە دووهەمین وڵاتی پانو‌پۆڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها ئەبێتە هەڤدەهەمین وڵاتی گەورەی جیهان. "ئێران" لە باکووری رۆژئاواییەوە لەگەڵ وڵاتانی "ئەرمەنستان" و " کۆماری ئازەربایجان" هاوسنوورە و لە باکوورەوە نووساوە بە دەریای "خەزەر"ـەوە و لە باکووری رۆژهەڵاتییەوە لەگەڵ "تۆرکەمەنستان" جیرانە و لە رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ "ئەفغانستان" و "پاکستان" و لە باشوورەوە نووساوە بە "کەنداوی فارس" و "کەنداوی عومان"ـەوە و لە رۆژئاواوە جیرانە لەگەڵ "تورکیا" و "عیراق". ئەوەی کە "ئێران" لە ناوەندی "ئاسیا" دایە و هەروەها دەست پێڕاگەیشتنی ئەم وڵاتە بە "تەنگەی هورمز" بۆتە هۆی ئەوەی لە باری جۆگرافیاوە شوێنێکی گرنگی هەبێت. پایتەختی ئەم وڵاتە ناوی "تاران"ـە کە هەروەها شوێنێکی بازرگانی گرنگیشە لەم وڵاتەدا و قەرەباڵغترین شاری "رۆژئاوای ئاسیا"ـیە کە پتر لە 8.8 ملوێن کەس لە ناوچە شارییەکەی‌دا ئەژین و نزیکەی 15 ملوێن کەس لە گشت شارەکە و دەورووبەری‌دا ئەژین.
"ئێران" شوێنی یەکێک لە کۆنترین شارستانییەتەکانی جیهانە  کە بە سەرهەڵدانی "ئیلامی"ـیەکانەوە دەستی پێکردووە و ئەگەڕێتەوە بۆ چوار هەزار ساڵ بەر لە زایین.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved