به‌پێی رێككه‌وتنێكی زانكۆی سلێمانی و بۆردی تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی فارسی، له‌مه‌ودوا تاقیكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زمانی فارسی ناسراو به (سامفا) له سه‌نته‌ری زمان و كلتوری زانكۆی سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت. پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی له ئاغا مالیك هاشمی نوێنه‌ری بۆردی تاقیكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زمانی فارسی (سامفا)ی كرد. له دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زمانی فارسی (سامفا) له زانكۆی سلێمانی كرد، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئێرانه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، بۆیه‌ش به‌پێی رێككه‌وتنێك له‌نێوان زانكۆی سلێمانی و بۆردی تاقیكردنه‌وه‌ی (سامفا)ی زمانی فارسی، له‌مه‌ودوا تاقیكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زمانی فارسی ناسراو به (سامفا) له سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت. له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتنی نێوان زانكۆی سلێمانی و بۆردی تاقیكردنه‌وه‌ی (سامفا) كه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی زمانی فارسییه‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئێران ئه‌نجامی ده‌دات له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و مالیك هاشمی نوێنه‌ری بۆردی تاقیكردنه‌وه‌ی (سامفا)ی زمانی فارسی ئیمزاكرا، به‌وپێیه‌ش بۆ له‌مه‌ولا زانكۆی سلێمانی ته‌نها سه‌نته‌ر ده‌بێت كه ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت. هه‌مانكات د.زانا مه‌حمود حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری زمان و كلتوری زانكۆی سلێمانی، كه ئاماده‌ی دیداره‌كه بوو به سایتی ره‌سمی زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی زانكۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ بۆردی تاقیكردنه‌وه‌ی ناسراو به (سامفا)ی زمانی فارسی، له‌مه‌ودوا سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی سلێمانی ته‌نها سه‌نته‌ر ده‌بێت كه تاقیكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زمانی فارسی (سامفا)ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت. خاك - راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure