سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌ڵێن له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش، نابێت له‌شی منداڵ ته‌ڕبكرێت، د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پسپۆڕی نه‌خۆشـییه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی داوه. د.ئاكۆ ده‌ڵێت: به‌پێی زانست باشترین ڕێگا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، به فێنككردنه‌وه‌ی له‌ش ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به په‌ڕۆی ته‌ڕو ئاوێكی فێنك (نابێت زۆر سارد یان سه‌هۆڵاو بێت). له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌پێی وته‌ی چه‌ند پزیشكێك كه له‌باره‌ی منداڵانه‌وه ڕێنماییان بڵاوكردووه‌ته‌وه، پێویسته له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شی منداڵ له ژوورێكی فێنك دابنرێت، هه‌روه‌ها جلی زۆری له‌به‌رنه‌كرێت و ته‌نها ئه‌و ده‌رمانانه‌ش به‌كاربهێنن كه له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕه‌وه بۆیان ده‌نوسرێت و نابێت بێ پرسی پزیشك دایكان و باوكان ده‌رمان بۆ منداڵه‌كانیان به‌كاربهێنن. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی زووزوو پله‌ی گه‌رمی له‌شی منداڵه‌كه بپێورێت تاوه‌كو له به‌رزبوونه‌وه‌و نزمبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌رمییه‌كه دڵنیابنه‌وه، گه‌ر ڕێژه‌كه كه‌منه‌بوه‌وه‌و به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو ئه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی منداڵه‌كه دروستده‌كات و ده‌بێت منداڵه‌كه بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure