29/1/2020 03:48 PM

ئارسێنال خەون بە ئەستێرەکانی ریاڵ مەدریدەوە ئەبینێت

"مایکڵ ئارتێتا"ـی ئیسپانی ڕاهێنەری نوێی یانەی ئارسیناڵ داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە، یەکێک لە باشترین ئەستێرەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی بۆ دابین بکەن.
ڕۆژنامەی "ئاس"ـی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، "ئارتێتا" هەست ئەکات لە هێڵی ناوەند و بەتایبەت پێگەی ناوەندی هێرشبەری پێکهاتەکانیدا کێشەی ئەزمون لەسەر ئاستی یاریزانان بوونی هەیە، بۆیە داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە بەهەر شێواز و نرخێک بێت "جەیمس ڕۆدریگێز"ـی کۆڵۆمبی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی بۆ دابین بکەن.
بەپێی سەرچاوەکە، نوێنەرانی ئارسیناڵ بۆ جێبەجێکردنی داواکاری ڕاهێنەرەکەیان دەستیان بە گفتوگۆی گواستنەوەی ناودارە کۆڵۆمبیەکە کردووە، بەشێوەیەکی سەرەتایی ئامادەییان دەربڕیوە بەشێوازی خواستن جموجۆڵ بە یاریزانەکە بکەن و ئەوەش لەلایەن ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ڕاستەوخۆ ڕەتکراوەتەوە.
لەم وەرزەدا "خامێس" تەنها 515 خولەک لە پێکهاتەکان "زینەدین زێدان"ـی فەرەنسیدا بەشداری کردووە، ئەو ڕێژەیەش بەنسبەت یاریزانێکی هێندە گەورەوە کەمە و ئەگەرەکانی ڕۆیشتنی ڕووە و یانەیەکی تر بەهێز دەکەن، بەڵام کێشە لەوەدایە یانە زەبەلاحەکەی مەدرید تەنها بە فرۆشتنی هەمیشەیی ئامادەن دەستبەرداری بن و وادەی گواستنەوەکان کاتێکی زۆری نەماوە و لە 31ـی ئەم مانگەدا کۆتایی پێ دێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved