30/1/2020 01:18 PM

ئەگەر زەخت بخەیتە سەر ئەم شوێنانەی جەستە فشاری خوێن بەخێرایی دائەبەزێت+وێنە

فشاری خوێن یەکێک لە کێشە تەندروستییە باوەکانه و زۆر کەس تووشی ئەبن. ئەم کێشەیە زۆر جار لەنەکاوە و ئێمه ئەبێ شێوازی چارەسەریی خێرای ئەم کێشەیە بزانین ئەگینا رووبەڕووی زیانی گەورە ئەبینەوە. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند شوێنی جەستە ئەکەین کە ئەگەر لەکاتی بەرزبوونەوەی فشاری خوێندا زەختیان بخەینه سەر، فشاری خوێن دائەبەزێت.

خاڵی LV 3


ئەم خاڵە لەنێوان ئەنگوستەکانی قامکە گەورەی قاچ و ئەو قامکەی تەنیشتی هەڵکەوتووە. ئەگەر بەماوەی یەک خولەک بەدەست ئەم شوێنه بگووشین و زەختی بخەینه سەر، فشاری خوێن دائەبەزێت. هەوروەها ئازارەکانی سووڕی مانگانه و دڵەڕاوکەش بەم شێوازه چارەسەر ئەبێت.

خاڵی LI 4


ئەم شوێنه لەسەر دەستی مۆڤ هەڵکەوتووە. ئێوە ئەتوانن بە قامکە گەورەی دەست و قامکێکی دیکە ئەم شوێنه بگووشن. ورووژاندنی ئەم شوێنه ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازار، بەرزبوونەوەی ئاستی بەرگری جەستە و هەروەها دابەزینی فشاری خوێن.

خاڵی GB 20


ئەم شوێنه لە پشتەوەی مل هەڵکەوتووە. بۆ چالاک کردنی ئەم شوێنه ئەبێ بەماوەی یەک خولەک زەخت بخەیتە سەر ئەم دوو شوێنه. لەکاتی ئەنجامدانی ئەم کارەدا نابێ قامکەکانی دستتان بجوڵێنن. ئەم کارە جگە لەوەی فشاری خوێن دائەبەزێنێت، ئەبێته هۆی لەناوچوونی ئازارەکانی سەر و چاو.

خاڵی GV 20


ئەم شوێنه رێک لە ناوەڕاستی سەر و ئەو شوێنەی وا پێی ئەڵێن "تەوقی سەر" هەڵکەوتووە. ئەگەر ئەم شوێنه ماساج بدەیت و بەئارامی بیشێلیت هەم ئەتوانن سەرگێژبوون چارەسەر بکەن، هەم فشاری خوێن دابەزێنن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved