30/1/2020 01:24 PM

مێژوو-ئابلۆقە درانی "مافێکینگ"

ئابلۆقە درانی "مافێکینگ" ئابلۆقەیەکی دووسەد و هەڤدە ڕۆژیی بوو کە هۆکارەکەی داگیرکردنی شاری "مافێکینگ" لە "ئەفریقای باشووری"ـدا بوو لەماوەی دووهەم شەڕی "بۆئێر"ـدا کە لەمانگی تشرینی یەکەم 1899ـەوە دەستی پێکرد و تا مانگی ئایار 1900 درێژەی کێشا. ئەم ئابلۆقەیە زۆر بە باشی سەرنجی گشت جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و هۆکاری هەرە سەرەکی ئەم سەرنجەش ئەوە بوو کە "لۆرد ئێدوارد سیسیل" کۆری سەرۆک وەزیرانی "بەریتانیا" لەم شارەدا بوو و جگە لەوە "خاتوو سارا ڤیلسۆن" کە کچی "دووکی ماڵبۆرۆ" بوو و هەروەها پووری "ڤینستۆن چەرچڵ"ـیش هەر لەم شارەدا بوون. ئەم ئابلۆقەیە بووە هۆی ئەوەی فەرماندەی "بەریتانی" واتە "کۆڵۆنیۆڵ رابێرت بادێن پۆڤێل" ببێتە پاڵەوانێکی نەتەوەیی. رزگار بوونی شاری "مافێکینگ" لە کاتێک‌دا کە خاوەنی کەمترین هێزی نیزامی و سوپایی بوون، بووە هۆی بەرزکردنەوەی  ورەی سوپای "بەریتانیا" و هەروەها بووە هۆی ئەوەی سوپای "بەریتانیا" و فەرماندەکانیان وەک سوپایەکی بەزەبر و جەربەزە لە لایەن باقی جیهانەوە بناسرێن.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved