30/1/2020 02:22 PM

یەکێتی ئەوروپا پشتگیری خۆی لە "هواوی" راگەیاند

یەکێتی ئەوروپا لەم دواییانەدا و بەپێچەوانەی ئەمریکا، پشتگیری خۆی بۆ بەشداری کۆمپانیای هواوی لە پەرەپێدانی تۆڕی پەیوەندیی 5G راگەیاند. سەرەڕای ئەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، بەجیا چاوەدێری ژێرخانەکان و کەرەسەکانی تەکنەلۆژیای 5G ئەکەن، بەڵام کۆمیتەی هاوکارییەکانی یەکێتی ئەوروپا، بەدابین کردنی رەوشێکی ئەمنی تایبەت ئەیەوێ بۆچوونی وڵاتانی ناوچه لەسەر ئەم بابەتە واته 5G رێک بخات.
هەر ئەو جۆرەی ئاگادارن، حکوومەتی ئەمریکا بەشداری کردن و بەکارهێنانی 5G لەلایەن هواوی قەبووڵ نەکردووە و سزای خستۆتە سەر ئەم کۆمپانییە چینییە. کەوابوو ئەگەرچی لەو رێکارانەدا کە یەکێتی ئەوروپا ئاراستەی کردووە، بەشێوەی راستەوخۆ ئاماژە بەم بابەتە نەکراوە، بەڵام هواوی لەئێستادا یەکێک لە کۆمپانیا مەترسیدارەکانە بۆ بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە. بەم حاڵەوە بریتانیا رۆژی رابردوو رایگەیاند ئەگەری هاوکاری کردن لەگەڵ کۆمپانییەکی مەترسیداری وەکو هواویش لەئارادایە. هەڵبەت ئەم رێککەوتنه سنووردارە.
پێدەچێ ئەم رێکارانه رەنگدانەوەی بەشێک لە بڕیارەکانی بریتانیا بن. یەکێتی ئەوروپا بڕیاری بەراوردکردنی ئەو مەترسیانەی داوە کە ئەگەری هەیە ئەو کۆمپانیانەی کە خاوەن و فرۆشیاری ئەم تەکنەلۆژیایەن دروستی بکەن. ئەم رێکارە ئەوە نیشان ئەدات کە رەنگاڵەبوونی فرۆشیاران گرنگییەکی زۆری هەیە. بریتانیا هەوڵی داوە بۆ وەدیهاتنی ئەم ئامانجە، هاوکاری خۆی لەگەڵ 35٪ لە کۆمپانیا مەترسیدارەکان درێژە بدات.
ئەم بڕیارە بەپێچەوانەی هەوڵە نوێیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە. جیگری فەرمیی ترەمپ، ئەم بڕیارەی بریتانیا بە بڕیارێکی هیوابڕاو ئەزانێت. بەم حاڵەوە کۆمپانیای هواوی پشتگیری لە رێکارە نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا کردووە و لای وایه ئەم بڕیارە بڕیارێکی بێ لایەن و لەهەمان کاتدا کاریگەرە لەسەر تەکنەلۆژیای 5G.

 

سەرچاوە: theverge

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved