ژەنەڕاڵی سوپا "داگلاس مەک ئارتوور" ژێنڕاڵێکی پێنج ئەستێرەی سوپای "ئەمریکا" بووە و هاوکات لەگەڵ ئەمەش مارشاڵی شەڕی مەیدانی سوپای "فلیپین" بوو. ئەو لە ماوەی دەیەی 1930ـدا سەرۆکی گشتی سوپای "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا" بوو. لە "تیئاترۆی ئوقیانووسی ئارام"ـدا لە شەڕی جیهانی دووەمدا رۆڵێکی زۆر بەرچاوی گێڕا. ئەو بە بۆنەی رۆڵێکی سەرەکی کە لە کەمپەینی "فیلیپین"ـدا گێڕای میدالیای شانازی پێبەخشراو لەگەڵ باوکی واتە لەگەڵ " ئارتوور مەک ئارتوور" یەکەمین باوک و کوڕ بوون کە وەها مێدالیایەکیان وەرگرت. ئەو تەنیا کەسێک بوو لە نێوان پێنج کەسدا کە توانی بە پلەی ژەنەراڵی سوپا بگات و هەروەها تەنیا کەسێک بوو کە پلەی "مارشاڵی مەیدانی" لە سوپای "فلیپین"ـدا پێبەخشرا. ئەو لە بنەماڵەیەکی نیزامیدا لەدایک بوو و لە زانکۆی نیزامی "تەکساس" دەرچوو و بۆ لقی "کاپتنی هێزی ویلایەتە یەکگرتووەکان" لە زانکۆی "وێست پۆینت" دەرچوو کە لەو ساڵەدا واتە لە ساڵی 1903ـدا لە هەمووان سەرتر بوو. لە ماوەی ساڵی 1914ـدا کە "ویلایەتە یەکگرتووەکان" ناوچەی "وێراکرووزی" داگیر کردبوو بۆ ئۆپراسیۆنی ناسین پلانێکی داڕشت و هەر بە هۆی ئەم پلانە مامۆستایانەیەوە خەڵاتی "مێدالیای نەترسی" پێبەخشرا. لە سالی 1917ـدا پلەی نیزامی ئەو رۆیشتە سەرترەوە و لە نەقیبەوە کرا بە کۆلۆنێل و بەم جۆرە بووە سەرۆکی گشتی لقی بیست و چوارەم.
سەرچاوە: artsandculture
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure