شەڕی "سۆلفێرینۆ" کە لە رۆژی بیست و چوارەمی مانگی حوزەیرانی ساڵی 1859ـدا روویدا بووە هۆی سەرکەوتنی سوپای "فەڕەنسا" لە ژێر فەرمانی "ناپلیۆنی سێهەم"ـدا و هەروەها سوپای "ساردینیا" لە ژێر فەرمانی " ڤیکتۆر ئێمانۆئێلی دووهەمدا" کە ئەم دوو هێزە یەکگرتووە بەسەر سوپای وڵاتی "نەمسا"ـدا کە لە ژێر فەرمانی "ئێمپراتۆر فرانز جۆزێفی یەکەم"ـدا بوو سەرکەوتن. ئەمە دواهەمین شەڕ بووە لە جیهاندا کە گشت لایەنەکان لە ژێر فەرمانی راستەوخۆی پاشای خۆیاندا شەڕیان کردووە. نزیکەی سێسەد هەزار سەرباز لەم شەڕەدا بەشدار بوون کە ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی ئەم شەڕە لەباری رێژەی سەربازەکانەوە ببێتە دووهەمین شەڕی قەرەباڵغی جیهان پاش شەڕی "لایپزیک" کە لە ساڵی 1813ـدا روویداوە. نزیکەی سەد و سی هەزار سەربازی "نەمسا" لەم شەڕەدا بەشدار بوون و لایەنی یەکگرتووش بەسەر یەکەوە نزیکەی سەد و چل هەزار سەربازیان لەم شەڕەدا بەشدار بوون. پاش کۆتایی ئەم شەڕە ئیتر پاشای "نەمسا" حازر نەبوو چیتر بەرپرسی ئەم شەڕە بێت و خۆی راستەوخۆ فەرمان بکات بە سوپاکەی. دواتر "سویس جین هێنری دۆنانت" کتێبێکی لەسەر ئەم شەڕە نووسی هەرچەن ئەو خۆی لەم شەڕەدا بەشدار نەبوو بەڵام بە بینینی ئەو شتەی پاش شەڕ لە شەڕگەدا بینی زۆر راچڵەکا. ئەو کە پاش شەڕەکە بەو ناوەدا ئەگەڕا لە بینینی ئەو گشتە سەربازە کە بریندار بوون و کەس نەبوو تیماریان بکات زۆر پەشۆکا و هەر بەو هۆیە کەوتە شوێن شتێک کە دواتر سەری لە پەیمانامەی "ژنێڤ" دەر هێنا و بووە هۆی دامەزرانی رێکخراوەی " خاچی سوور".
سەرچاوە: artsandculture
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure