31/1/2020 01:24 PM

ناساندنی وڵاتان - هیندستان


"هیندستان" یان بە شێوەی فەرمی "کۆماری هیندستان" وڵاتێکە کە لە بەشی باشووری کیشوەری "ئاسیا"ـدا سەقامگیر بووە. ئەمە حەوتەمین وڵاتی گەورەی ئەو ناوچەیەیە و هەروەها دووهەمین وڵاتی قەرەباڵغ و هەروەها قەرەباڵغترین وڵاتی جیهانە کە بە شێوەی "دێموکراتیک" بەڕێوە ئەچێت. ئەم وڵاتە لایەن باشوورەوە نووساوە بە "ئۆقیانوسی هندوستان"ـەوە و لە باشووری رۆژئاواییەوە نووساوە بە "دەریای عەرەب"ـەوە و لە باشووری رۆژهەڵاتییەوە نووساوە بە کەنداوی "بەنگاڵ"ـەوە. "هیندستان" سنوری وشکی هەیە لە رۆژئاواوە لەگەڵ "پاکستان" و لە باکووری رۆژهەڵاتییەوە لەگەڵ "ناپۆل" و "چین" و لە رۆژئاواوە لەگەڵ " بەنگلادیش" و "میانمار" هاوسنوورە. لە "ئۆقیانوسی هیندستان"ـدا جیرانە لەگەڵ وڵاتانی "سریلانکا" و "ماڵدیڤ". ناوچەی "ئەندامان"ـی وڵاتانی "هندوستان" و "دورگەی نیکۆبار" سنووری دەریاییان هەیە لەگەڵ وڵاتانی "تایلەند" و "ئەندۆنیزیا".

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved