31/1/2020 03:22 PM

چەند نیشانە کە پێتان ئەڵێ لە خواردنەوەی قاوەدا زێدەڕۆیی ئەکەن

50٪ـی خەڵی ئەمریکا قاوە ئەخۆنەوە. قاوە لەهەموو شوێنەکانی جیهان لاینگری خۆی هەیە و دیارە لەکوردستانیش کەسانێک هەن کە تامەزرۆی ئەم خواردنەوە بەتام و بۆنخۆشەن. بەپێی توێژینەوەکان قاوەخۆرەکان رۆژی 3 کۆپ قاوە ئەخۆنەوە و ئەمەش پێمان ئەڵێ کە مرۆڤی مۆدێرن ناتوانێ بەبێ ئەم خواردنەوەیە بژیت. هەڵبەت لەنەریتی کوردەواریدا "چا" لاینگری زیاترە. سەبارەت بە سوودەکانی قاوە زۆر گوتراوە و نووسراوە و لەم مەجالەدا هەوڵ ئەدەین بەشێک لەو نیشانانەی کە پێمان ئەڵێ لەخواردنەوەی قاوەدا زێدەڕۆیی ئەکەین، ئاراستەی خوێنەرانی قاوەخۆری "خاک تیڤی" بکەین.

ئەگەر گەدەتان تووشی کێشە بووە
قاوە ئەبێته هۆی بەرهەمهاتنی هۆرمۆنێک کە چالاکییەکانی ریخۆڵە بەرز ئەکاتەوە. خواردنەوەی لەڕادەبەدەری قاوە ئەبێته هۆی شل بوونەوەی پیسایی و هەندێک جار تووشی سکچوون ئەبن. لەلایەکی دیکەوە قاوە ئەبێتە هۆی ریفلاکسی گەدە واتە گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سوورێنچک.

ئەگەر لەماوەی رۆژدا هەست بە ماندوویەتی ئەکەن
قاوە بەهۆی ئەوەی "کافەئین"ـی تێدایە سیستەمی مێشکتان ئەورووژێنێت و کارکردی فیزیکیی ئێوە 11 بۆ 12٪ باشتر ئەکات بەڵام زیانێکی نەرێنیشی هەیە: "ئادێنۆزین" مادەیەکی کیمیایی ناو پێکهاتەی قاوەیە کە سەرەتا رێژەکەی بەرز ئەبێتەوە و پاشان ئەم رێژەیە دائەبەزێت. ئەم پرۆسەیە ئەبێته هۆی ماندووبوونی ئێوە.

بێ خەوی
"کافەئین" سیستەمی خەو ئەشێوێنێت. توێژەران بەو ئەنجامه گەیشتوون کە خواردنەوەی لەڕادەبەدەری قاوە ئەبێتە هۆی درێژبوونەوەی ماوەی بەخەبەربوون و لەڕاستیدا ماوەی خەوەکەتان کەم ئەبێتەوە. بێ خەویش کۆمەڵێک زیانی هەیە بۆ نموونە: ماندوویەتی، سترێس و ئاڵۆزبوونی سیستەمی هەرس.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved