31/1/2020 04:08 PM

بەشێک لە گواستنەوەکانی جیهانی تۆپی پێ ئەوروپا لەمانگی ١ـدا

لەگەڵ ئەوەی پەنجەرەی گواستنەوەکانی تۆپی پێی ئەوروپا لە وەرزی زستاندا خەریکە قەپات ئەبێت، لەم بابەتەدا هەوڵ ئەدەین بەشێک لەم پرۆسەیە بخەینە روو.

*"ماتێئووس" بە واژۆ کردنی گرێبەستێکی 7 ملیۆن یۆرۆیی هاتە ناو ریزەکانی بەرشەلۆنەوە.
*"یانیک کاراسکۆ" بە گرێبەستێکی قەرزی لە "دالیان"ـی چینەوە گەڕاوە بۆ ئەتلێتیکۆ.
*یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ رایگەیاند کە "فرانسیسکۆ ترینکائۆ"، یاریزانی یانەی "براگا"ـی بە 31 ملیۆن یۆرۆ تا ساڵی 2025 خستۆتە خزمەت خۆیەوە
*"سدریک سوارش" یاریزانی پورتوگالی یانەی "ساوتهەمپتۆن" بە گرێبەستێکی قەرزی پەیوەست بوو بە ریزەکانی یانەی ئارسێنالەوە.
*"ریکاردۆ رۆدریگەز"، یاریزانی سویسڕایی، رۆیشتە ناو ریزەکانی یانەی "ئایندهوون"ـی هۆڵەندییەوە.
*"دێنی رێز" تا کۆتایی ئەم وەرزە، بە گرێبەستێکی قەرزی تێکەڵ بە یانەی "نیۆکاسڵ" بوو.
*"پالکۆ ئالکاسێر" ئەستیرەی ئیسپانیایی یانەی دۆرتمۆند بە گرێبەستێکی 23 ملیۆن یۆرۆیی تا ساڵی 2025 لەخزمەت یانەی "ڤیاریئاڵ"ـدا ئەبێت.
*"برۆنۆ فێرناندز" پاش تاقیکارییە پزیشکییەکان گرێبەستی لەگەڵ "مان یۆنایتد" واژۆ کرد.
*مارکۆس رۆخۆ" یاریزانی یانەی "مان یۆنایتد" بە گرێبەستێکی قەرزی، رۆیشتە ناو ریزەکانی یانەی "ستۆدیانتس"ـی ئەرجەنتینییەوە.
*یانەکەیی "دەیڤید بێکام" لەئەمریکا واتە "ئینتەر مەیامی" رایگەیاندووە کە خەریکی گفتوگۆکردنە لەگەڵ "ئەدینسۆن کاڤانی"، هێرشبەری بەناوبانگی یانەی پاریس سانت جێرمان، بۆ ئەوەی بێتە ناو ریزەکانی ئەم یانەیەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved