كه‌ره‌سته‌كان: 400 میلی‌لیتر ئاو 200 گرام شه‌كر 75 گرام كاكاو 100 گرام شۆكۆلاته ئاماده‌كردن: پێویسته سه‌ره‌تا ئاوه‌كه له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكدا بكوڵێنیت تا ئاوه‌كه ده‌كوڵێت شه‌كرو كاكاوه‌كه تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه، پاشان شه‌كرو كاكاوه‌كه‌ش تێكه‌ڵی ئاوه كوڵاوه‌كه بكه بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك و جوان تێكیبده. پاشان له‌سه‌ر ئاگر دایبگره، قاوه‌كه تێكه‌ڵبكه‌و جوان تێكیبده، ئێستا دایبنێ تا كه‌مێك سارد ده‌بێته‌وه‌و بۆ شه‌وێك بیخه‌ره ناو فرێزه‌ره‌وه. بۆ رۆژی دواتر له‌ناو فرێزه‌ر ده‌ریبهێنه تا كه‌مێك نه‌رمده‌بێته‌وه، پاشان بیشكێنه‌و له‌ناو عه‌ساره‌دا جوان وردی بكه. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ت له‌بیرنه‌چێت كه پێشئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت بۆ خواردن، بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك بیخه‌ره‌وه ناو فرێزه‌ر. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure