1/2/2020 01:29 PM

کەسایەتییەکان - بێتسی دێڤوس

"ئێلیزابێت دی دێڤوس" یازدەهەمین سکرتێری پەروەردەی "ویلایەتە یەکگرتووەکان"ـە کە هەر ئێستا لەسەر کارە و ئیشەکەی خۆی لە ساڵی 2017ـەوە دەس پیکردووە. ئەو کەسایەتییەکی کۆمارییە کە بۆ هەوڵەکانی لە پێناو گشتی کردنەوەی پەروەردە و پەرە پێدان بە چالاکییەکانی سیستەمی پەروەردە و رەخساندنی هەل‌ومەرجێک کە هەمووان توانەی هەڵبژاردنی قوتابخانەی دڵخوازی خۆیان هەبێت ناسراوە. ئەو بەرپرسی کۆمیتەی نەتەوەیی ژنانی کۆماری بوو بۆ ویلایەتی "میشیگان" لە ساڵی 1992ـەوە تا ساڵی 1997 و وەک بەرپرسی پارتی کۆماری "میشیگان" لە ساڵی 1992ـەوە تا ساڵی 1997 خزمەتی کرد و لە ساڵی 2003ـدا دیسان بۆ ئەم کوررسییە هەڵبژێردراوە. ئەو لە پۆلین‌بەندی سیستەمی قوتابخانەی شاری "دیترۆیت"ـدا بەشدار بوو و یەکێک لە یەکەمین بۆنیات‌نەرانی گەشەی سیستەمی پەروەردە بووە.
"دێڤوس" لەگەڵ "دیک دێڤوس" هاوسەرگیری کردووە کە بەڕێوەبەری کۆمپانیای فرە پلەیەیی "ئاموێی"ـیە و بەم جۆرە ئەبێتە بووکی میلیۆنری ناسراو واتە "ریچارد دێڤوس". براکەی کە ناوی "ئێریک پرێنس"ـە ئەفسەرێکی هێزی دەریایی ئەمریکا بوو کە دواتر توانی "بلاک واتێر"ـی ولایەتە یەکگرتووەکان دابمەزرێنێت. باوکی ناوی "ئێدگار پرێنس" بووە کە بۆنیات نەری کۆمپانیای "پرێنس" بووە. لە ساڵی 2016ـدا بنەماڵەی "دێڤوس" لە لایەن "فۆربز"ـەوە وەک هەشتا و هەشتەمین بنەماڵەی دەوڵەمەندی ناو وڵاتی" ئەمریکا" ناسێندران و سەروەت و سامانی ئەوان شتێکی نزیکەی 5.4 میلیارد دۆلار بەراورد کراوە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved