1/2/2020 01:39 PM

ناساندنی وڵاتان - نەمسا


"نەمسا" یان بە شێوەی فەرمی "کۆماری نەمسا" وڵاتێکە کە گشتی وشکاییە و لە ناوەڕاستی کیشوەری "ئەوروپا"ـدا سەقامگیر بووە و پێکهاتووە لە نۆ ویلایەتی فێدرال کە یەکێک لەم ویلایەتە فێدرالانە ناوی "ڤییەنا"، پایتەختی وڵاتی "نەمسا"ـیە و هەروەها گەورەترین شاری ئەم وڵاتەیە. "نەمسا" شوێنێک بە بەرینایی نزیکەی 83879 کیلۆمەتری چوارگۆشەی داگیر کردووە و نزیکەی نۆ ملیۆن کەسی گرتۆتە خۆ. ئەم وڵاتە لە باکوورەوە لەگەڵ وڵاتانی "ئەڵمانیا" و "کۆماری چێک" هاوسنوورە و لە رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ وڵاتانی "سلۆڤاکیا" و "لەهستان" جیرانە و لە باشوورەوە لەگەڵ وڵاتانی "ئیتاڵیا" و "سلۆڤانیا" شانیان داوە بە شان یەکەوە و لە لایەن رۆژئاواوە لەگەڵ "سویرا" و "لیختن ئێشتاین" هاوسنوورە. هەرچەن زمانی "ئەڵمانی" لە ناو ئەم وڵاتەدا زمانی فەرمییە بەڵام زۆربەی جەماوەری "نەمسایی" بە دیالێکتە جۆراوجۆرەکانی زمانی "باوێری" لەگەڵ یەکتردا قسە دەکەن.
"نەمسا" سەرەتا وەک وڵاتێکی ئاڵۆز کە پێکهاتبوو لە جەماوەری "هۆلەندی" و "دوک نشین"ـەکان لە ساڵی 967 زایینییەوە خۆی دەرخست. لە سەدەی شازدەوە "نەمسا" دەسی کرد بەوەی کە وەک دڵی "پاشایی هاسبۆرگ" رۆڵ ببینێت و بووە یەکێک لە پەلە سەرەکییەکانی ماڵی هاسبۆرگ کە یەکێک لە بەدەسەڵات‌ترین بنەماڵەکان بوون لە مێژووی ئەم زنجیرەیەدا. "نەمسا" کە یەکێک لە "دوک نشینەکان" بوو توانی ببێتە یەکێک لە ناوەندەکانی دەسەڵات لە سەردەمی "ئیمپراتۆری رۆمی پیرۆز"ـدا. پاش لێکهەڵوەشانەوەی "ئیمپراتۆری پیرۆزی رۆم" ئەم وڵاتە توانی ئیمپراتۆری خۆی لە سەدەی نۆزدەدا بۆنیات بنێت و پاش ئەمە توانی ببێتە یەکێک لە دەسەڵاتە مەزنەکان و توانی ببێتە هێزی رێنوێنی "کۆنفێدراسینی ئەلمانیا".

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved