1/2/2020 04:32 PM

پڕ داهاتترین وەرزشوانانی ساڵی رابردوو؛ یاریزانانی تۆپی پێ لە پلەکانی یەکەمدا

هەموو ساڵێک نرخی وەرزشوانان، داهاتەکەیان و ژومارەی گرێبەستە بازەرگانییەکانیان بەرز ئەبێتەوە و سەرهەڵدانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەم داهاتەی یەکجار زۆر کردووە. هەر بۆیە هەموو ساڵێک گۆڤاری "فۆربێس" لیستی پڕداهاتترین کارەکتەرەکانی جیهانی وەرزش بڵاو ئەکاتەوە. لەدرێژەدا وردەکارییەکانی داهاتی پڕداهاتترین وەرزشوانانی ساڵی 2019 ئەخەینە روو.

لیۆنەل میسی

داهات: 127 ملیۆن دۆلار


لیۆنەل میسی پڕداهاتترین وەرزشوانانی ساڵی رابردوو بووە. ماوەی گرێبەستی ئەم یاریزانه لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تا ساڵی 2021ـە و هەمووساڵێک نزیکەی 80 ملیۆن دۆلار پارە لەم یانەیە وەردەگرێت. میسی گرێبەستێکی درێژماوەشی لەگەڵ کۆمپانیای "نایک/ Nike" واژۆ کردووە کە هەموو ساڵێک 12 ملیۆن دۆلار داهات بۆ ئەم یاریزانه دەستەبەر ئەکات.

کرستیانۆ رۆناڵدۆ
داهات: 109 ملیۆن دۆلار


کرستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس و پاشای جیهانی ئینستاگرامه و ئەو داهاتەی لەم رێگایەوە دەستەبەری ئەکات زیاترە لەو داهاتەی وا لەرێگای وەرزشەوە پەیدای ئەکات. ئەم یاریزانه لەبری هەر پۆستێک کە لە هەژمارەکەیدا تۆماری ئەکات، نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار وەردەگرێت. رۆناڵدۆ هەروەها لەگەڵ کۆمەڵێک براند هاوکاری هەیە، بۆ نموونه: Nike Football، Clear Haircare و  Six Europe.

سائۆل ئالوازێر
داهات: 94 ملیۆن دۆلار


هیچ وەرزشوانێک لە وەرزشی بۆکسدا بەرادەی "سائۆل ئالوازێر". بۆکسۆری مەکسیکی، داهاتی نییە. "ئالوازێر" لە کۆتاییەکانی ساڵی 2018ـدا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای بازەرگانیی DAZN واژۆ کردووە و نرخی ئەم گرێبەستە کە لەبری 11 کێبەرکێ لەسەری رێککەوتوون، 365 ملیۆن دۆلارە و تەنها لە دوو کێبەرکێدا کە رکابەرەکانی "راکی فیلدینگ" و "دەنیەل جیکۆبز" بوون توانی 50 ملیۆن دۆلار بخاتە گیرفانییەوە.

راجێر فێدێرێر
داهات: 93/4 ملیۆن دۆلار


راجێر فێدێرێر تەنها یاریزانی وەرزشی تێنسە کە ناوی لەلیستی دە پڕداهاتترین وەرزشوانانی جیهانیدایە لە 2019ـدا. ئەم یاریزانه ئەگەرچی لەساڵی 2019ـدا لەهیچ "گرەند سلەم"ـێکدا پاڵەوانەتی دەستەبەر نەکردووە، بەڵام بەهۆی کۆمەڵێک گرێبەستی سەرسوڕهێنەر لەگەڵ سپۆسنسەرەکانی، نزیکەی 86 ملیۆن دۆلاری داهات بووە. بەشێک لە سپۆنسەرەکانی ئەم یاریزانی تێنسە بریتین لە: کۆمپانیای مێرسێدێس، کۆمپانیای رۆلێکس/ Rolex.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved