1/2/2020 07:50 PM

ئەڵمانیا.. ئامێری خوێندنەوەی پەنجەمۆری زیرەك دەكەوێتەكار

ئەڵمانیاو ئەوروپا بەگشتی ئامێرێکی نوێ بەسەرکەوتوويی بۆ ئاشکراکردنی بەڵگەی ساختەی کۆچبەران و کەسانی مەترسیدارو تاوانبار دەخەنەکار.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی "هولگر مونش" سەرۆکی دەستەی ڕوبەڕووبونەوەی تاوان لە ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، ولاتەکەی و ولاتانی تری ئەوروپی بە شێوەیەکی سەرکەوتوانەی بێوێنە ئامێری خوێندنەوەی پەنجەمۆری زیرەکی خستەکار کە لەتوانایدایە شوناسی مەترسیداری تیرۆرستان و بکوژو ئەو پەنابەرانەی کە هەڵگری بەڵگەو دیکۆمێنتی ساختەیە کەشف بکات.

ئەو ئامێرەش پشتدەبەستێ بە سیستمی زانیاری لە ولاتانی شینگن و جیاوازە لە شێوە کلاسیکیەکەی جاران. ئەم ئامێرە لە دواڕۆژەکانی کۆتایی مانگی کانونی دووەمی ڕابردوو واتە بەر لە چەند ڕۆژێک لەڕیگەی خوێندنەوەی پەنجە لەسەر ئاستی هەموو ولاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا دەستبەکار دەبوو. لە بەرامبەر ئەو کەسانەدا کە دەچنە ناو سنورەکانی یەکێتی ئەوروپاوە چ لەرێگەی زەمینی یان ئاسمانی یان دەریایی.

ئەم بەرپرسە ئەوەشی وتووە، کۆچی بەلێشاوی ساڵانی ڕابردوو ناچاری کردوون ڕوبەڕووی زۆر کێشە ببینەوە بەتایبەتی لەبواری ئاشکراکردنی شوناسی ئەو کەسانەی ڕوودەکەنە ئەوروپا بەتایبەتی ئەڵمانیا، لێرەدا دەسەلاتدارێتیە بەرپرسەکان لە هەوڵی ئاشکراکردنی شوناسی ئەوانەدان کە زۆرجار دەرکەوتووە ئەوانە لە شوێنی تریش خۆیان تۆمارکردووەو دواتر ئاشکرابوون کە تاوانبارن.

جەختیشی لەوە کردەوە، ولاتەکەی تۆماری تاوانی ئەوروپی تاقیدەکاتەوە بە ئامانجی کۆکردنەوەی زانیاری لەناو یەکێتی ئەوروپا لەسەر ژیانی ئەو کەسانە لەکاتی پێویستدا دەیانەوێ ئەم پرۆژەیە کۆمیسیۆنی ئەوروپی لە سەرتاسەری ولاتانی یەکێتی ئەوروپا پشتگیری دەکات.

خاك - شیهاب عوسمان/ ئەڵمانیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved