2/2/2020 10:41 AM

حەسەنی مەتێ لەباکوورەوە بۆ باشوور

حەسەنی مەتێ یان وەک بە کرمانجی دەڵێن حەسەنێ مەتێ، چیرۆکنووسێکی کوردە لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٧ی شاری ئەرغەنیی سەر بە ئامەدی باکووری کوردستان و یەکێکە لە ڕۆماننووسە بەناوبانگە کرمانجی نووسەکانی باکووری کوردستانە کە زیاتر لە ٣٥ ساڵە لە سوید دەژی و چەندین ڕۆمان و کۆمەڵە چیرۆکی نووسیوە و بڵاوی کردووەتەوە و چەندین بەرهەمیشی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
لەوەتی ڕەوتی گۆڕین لە زاراوەی کرمانجییەوە بۆ سۆرانی دەستی پێکردووە و چەندین بەرهەم لە چەندین نووسەری وەک عەرەبێ شەمۆ، محەمەد ئوزون، جان دۆست و حەلیم یوسف هێنراوەتە سەر زاراوەی سۆرانی، حەسەنی مەتێ و چەندین نووسەری بەناوبانگی دیکە هیچ ئاوڕێکیان لێنەدراوەتە. ئێستا بۆ یەکەمجار نووسەر و وەرگێڕ وریا غەفووری، دەستی بەو کارە کردووە، بەرهەمەکانی ئەم نووسەرە دەگۆڕێ بۆسۆرانی، وریا غەفووری نووسەر و وەرگێڕ سەرپەڕی دەستپێکردنی ئەمڕەوتە نوێیە و بەرهەمی چەندین نووسەری دیکەی لە کرمانجییەوە گۆڕیوە بۆ سۆرانی، ئێستێش دەستی بە وەرگێڕانی بەرهەمەکانی حەسەنی مەتێ کردووە. کە یەکێکە لەنووسەرە ناودارەکانی کورد لەباکوری کوردستان، بەرهەمە بەناوبانگەکانی حەسەنی مەتێ بریتین لە:
١-‌ سمیرنۆف، چیرۆک، ١٩٩١، ستۆکهۆڵم
٢-‌ ئاردوو، چیرۆکی فۆلکلۆر، ١٩٩١، ستۆکهۆڵم
٣-‌ لابیرەنتا جنان (هەزاربەهەزاری جندۆکان)، ڕۆمان، ١٩٩٤، هوودینگ، سوید، کە وریا غەفووری لە ئێستادا دەستی بە وەرگێڕانی ئەم بەرهەمە کردووە.
٤-‌ ئێپیلۆگ، چیرۆک، ١٩٩٨، سوید
٥-‌ تۆفان، چیرۆک، ٢٠٠٠، سوید
٦-‌ گەرنامە، سەفەرنامە، ٢٠٠٤، سوید
٧-‌ گۆتنێن گونەهکار، ڕۆمان، ٢٠٠٧، ئیستانبوڵ
٨-‌ ل دێرێ، ڕۆمان، ٢٠١١، ئیستانبوڵ
٩-‌ پێسیرێن دایێ، ٢٠١٣، سوید
١٠-‌ ئیشەڤ و چیرۆکا داوین، چیرۆک، ٢٠١٤، ئیستانبوڵ
١١- هەفسار، ڕۆمان، ٢٠١٨، ئیستانبوڵ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved