2/2/2020 01:16 PM

رێژەی بەکارهێنەرانی ویندۆز 10 سنووری یەک ملیار کەسی تێپەڕ کرد

مایکرۆسۆفت پاش دوو ساڵ رایگەیاند کە رێژەی بەکارهێنەرانی ویندۆز 10 سنووری یەک ملیار کەسی تێپەڕ کردووە. سەرەڕای دواخستنی ئەم راگەیاندنە، ویندۆز 10 یەکێک لەخۆشەویستترین سیستەمەکانە بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیتەر و کارکردێکی زۆر باشتری هەیە بەنسبەت macOS و Linux. لەمانگی سیپتامبەری ساڵی رابردوودا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاند رێژەی بەکارهێنەرانی ئەم سیستەمە سنووری 900 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە. ئەم کۆمپانیا لەماوەی 5 مانگدا ئەم تۆمارەی دەستەبەر کردووە.
ئەم زانیاریانە لەلایەن ماڵپەڕی ئیتاڵی مایکرۆسۆفتەوە بڵاوکراوەتەوە. یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی رادەی خۆشەویستیی ئەم سیستەمە لەوانەیە پەیوەندی بە پشتیوانی نەکردنی مایکرۆسۆفت لە ویندۆز7 ـەوە بێت. ویندۆز 10 ساڵی 2015 ئاراستە کرا و هەر لەو کاتدا مایکرۆسۆفت رایگەیاندا کە پاش 2 بۆ 3 ساڵ رێژەی بەکارهینەرانی ئەم سیستەمە نوێیه ئەگاتە 1 ملیار کەس، بەڵام لە 2017ـدا ئەم پێشبینییەی کەم کردەوە و کردی بە 500 ملیۆن کەس.
ئەگەر قسەکانی مایکرۆسۆفت لە 2015ـدا بکەینە بنەما، ئەم ئامارە سەرجەم ئەو ئامێرانەی کە سیستەمی ویندۆزیان لەسەر جێگیر کراوە ئەگرێتەوە، بۆ نموونە تابلێت و ئامێرەکانی گەیم/ Game. ئەم کۆمپانیایە ماوەیەکە پشتیوانی خۆی لە ویندۆز 7 راگرتووە و ئەمەش بۆتە هۆی سەرکەوتنی زیاتری ویندۆز 10. پێشبینی ئەکرێ رێژەی بەکارهێنەرانی ئەم  سیستەمە لەداهاتوودا بگاتە 2 ملیار کەس.

 

سەرچاوە: gizchina

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved