2/2/2020 02:08 PM

ناساندنی وڵاتان - پاریس


"پاریس" پایتەخت و قەرەباڵغ‌ ترین شاری وڵاتی "فەڕەنسا"ـیە کە شوێنێکی بە بەرینایی 105 کیلۆمەتری چوارگۆشەی گرتۆتە خۆ و بە شێوەی فەرمی لەرۆژی یەکی مانگی کانوونی دووهەمی ساڵی 2019ـدا ژمارەی دانیشتووانی  دوو ملیۆن و سەد و چل هەزار و پینج ‌سەد و بیست و شەش کەس بووە. هەر لە سەدەی هەڤدەوە "پاریس" یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی ئەورووپا بووە بۆ ئابووری و دیپلۆماسی و بازرگانی و مۆد و زانست و هونەر. شاری "پاریس" ناوەند و شوێنی دانیشتنی حکومەتی " ئێلێ دۆ فرانس" یان حکومەتی "فەڕەنسا"ـیە کە بە شێوەی فەرمی لە ساڵی 2019ـدا ژمارەی دانیشتووانی 12213364 کەس بەراورد کراوە کە ئەمە نزیکەی لە سەدا هەژدەی جەماوەری گشت ناو "فەڕەنسا"ـیە. پارەیەک کە لە ساڵی 2017ـدا لە ناو هەریمی پاریسدا بووە نزیکەی 709 میلیارد یۆرۆ بووە. بە پێی یەکێک لە توێژینەوەکان کە لە لایەن زۆربەی زانایانی ئابووری جیهانییەوە ئەنجام دراوە ژیان لە "پاریس" زۆر تێچووەیەکی گرانی هەیە و لە ساڵی 2018ـدا دووهەمین شاری گرانی جیهان بووە پاش "سەنگافوور" و بەر لە هەندێک شاری ترەوە بووە وەک "زووریخ" و "هۆنکۆنگ" و "ئۆسلۆ" و "ژنێڤ". سەرچاوەیەکی‌تر "پاریس" وەک گرانترین شاری جیهان ئەنرخێنی و لە"هۆنکۆنگ" و "سەنگافوور"ـەوە دایئەنێت.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved