3/2/2020 12:07 PM

کەسایەتییەکان-کووفی عەنان

"کووفی عەتا عەنان" دیپلۆماتێکی "غانایی" بوو وەک حەوتەمین سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کانوونی دووهەمی ساڵی 1997ـەوە تا کانوونی یەکەمی ساڵی 2006 رۆڵی گێڕا. "عەنان" و نەتەوە یەکگرتووەکان بەیەکەوە خەڵاتی ئاشتی نۆبڵیان لەساڵی 2011ـدا وەرگرت. ئەو دامەزرێنەر و سەرۆکی رێکخراوەی "کووفی عەنان" بوو و هەروەها سەرۆکی رێکخراوەی "گەورەکان" بوو کە دامەزراوەیەکی ناونەتەوەییە و "نێلسۆن ماندێلا" دایمەزراندووە.
"عەنان" لقی ئابووری لە زانکۆی "مێکالێستێر" خوێندووە و لقی پێوەندی ناونەتەوەیی لە "دامەزراوەی ژنێف" خوێندووە و لقی بەڕێوەبەری لە زانکۆی "ئێم ئای تی" خوێندووەە. "عەنان" لە ساڵی 1962ـەوە تێکەڵ بە "نەتەوە یەکگرتووەکان" بوو و ئیشی بۆ رێکخراوەی تەندرووستی "ژنێف" ئەنجام ئەدا. ئەو لە چەندین کاری جیاوازدا لە "نەتەوە یەکگرتووەکان" ئیشی ئەنجام داوە کە بریتین لە ئیشکردن لەژێر دەستی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکانوونی دووهەمی ساڵی 1996ـدا و دواتریش لە لایەن ئەنجومەنی گشتییەوە هەڵبژێردرا و پەسندکرا و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ببێتە بەڕێوەبەری ئۆفێسی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە لایەن ئەندامەکانی ئەو رێکخراوەیەوە هەڵئەبژێردرێت. ئەو لە ساڵی 2011 دیسان بۆ ئەم کورسییە هەڵبژێردراوە و پاش ئەویش کورسی سکرتێری گشتی لە کانوونی یەکەمی ساكی 2007ـدا بە "بان کی موون" ئەسپێردرا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved