3/2/2020 12:14 PM

ناساندنی وڵاتان-سوید

"سوید" یان بە شێوەی فەرمی "حکومەتی سوید" وڵاتێکە کە لە بەشی باکووری "ئەورووپا"ـدا سەقامگیر بووە. "سوید" لە رۆژئاوا و باکوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ "نەرویج" و لە رۆژهەڵاتەوە هاوسنوورە لەگەڵ "فیلەندا" و لە باشووری رۆژئاواییەوە نووساوە بە "دانیمارک"ـەوە. بە بەرینایی نزیکەی 450295 کیلۆمەتری چوارگۆشەوە "سوید" گەورەترین وڵاتی باکووری "ئەورووپا"ـیە و هەروەها سێهەمین وڵاتی گەورەی "یەکیەتی ئەورووپا"ـیە و پێنجەمین وڵاتی گەورەی گشت کیشوەری "ئەورووپا"ـیە. پایتەختی "سوید" شاری "ستۆکهۆڵم"ـە. کۆی دانیشتووانی وڵاتی "سوید" بریتین لە 10.3 ملیۆن کەس کە نزیکەی 2.5 ملیۆنیان باگراوندی بیانییان هەیە. شێوەی پێناسە کردنی کەسایەتی بییانی بەم جۆرەیە کە کەسیك کە لە دەرەوەی "سوید" لە دایک بووبێت یان لە ناو "سوید"ـدا لەدایک بووبێت، بەڵام دایک و بابی بیانی بن، وەک کەسێکی بیانی دێتە ئەژمار. لە "سوید"ـدا ڕێژەی دانیشتووان لەناو بەرینایی وڵاتدا زۆر لەخوارەوەیە بۆ وێنە لە هەر کیلۆمەترێکی چوارگۆشەدا تەنیا 22 کەس جێگر بوون و بەشی هەرە زۆری ناوچە شارییەکانی لە بەشی ناوەند و نیوەی باکووری ئەم وڵاتەدا سەقامگیر بوون.
"سوید" لە باری جۆگرافیاییەوە بەشێکە لە "ئەسکەندەناڤیا". کەشی ئاب وهەوای ئەم وڵاتە زۆر سارد نییە. سەرەڕای ئەوەی "سوید" وڵاتێکە کە لە بەرزایی‌دا سەقامگیر بووە هاوینەکانی گەرمە و هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە لە نێوان "ئەتڵەنتیکی باکووری" و "دەریای باڵتیک"ـدا سەقامگیر بووە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved