3/2/2020 03:46 PM

ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە هۆی دابەزینی فرۆشی ئایفۆن؟

ڤایرۆسی کۆرۆنا کێشەیەکی جیهانییە. ئەپڵ سەرجەم فرۆشگە و نووسینگەکانی خۆی لە چین داخستووە، کەوابوو ئەگەری دابەزینی رادەی فرۆشی بەرهەمەکانی ئەپڵ هەیە.
شرۆڤەکاری بەناوبانگ "مینگ چی کۆ" رایگەیاندووە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەبێتە هۆی دابەزینی فرۆشی مۆبایلی ئەپڵ. جگە لە ئەپڵ چاوەڕوان ئەکرێ باقی براندەکانی دیکە لەبواری فرۆشدا لەگەڵ ئاستەنگ رووبەڕوو ببنەوە. هەفتەی رابردوو راپۆرتێک بڵاو بووەوە کە باس لە دواکەوتنی بەرهەمهێنانی ئایفۆن 9 و دابەزینی بەرهەمهێنانی ئایفۆن 11 ئەکات. ئەگەرچی ئەم راپۆرتە رەت کراوە، بەڵام هەمووان ئەزانن کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نیگەتیڤی لەسەر کارکردی کۆمپانییە چینییەکان هەیە.
"مینگ چی کۆ" ئەمڕۆ لە پێشبینییەکدا گوتی فرۆشی ئایفۆن لە سێ مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا لەگەڵ دابەزینی 10٪ـی رووبەڕوو ئەبێتەوە. چاوەڕوان ئەکرێ فرۆشی مۆبایلەکانی ئەپڵ نزیکەی 36 بۆ 40 دانه بێت. لەئێستادا ناکرێ سێ مانگی دووهەمی ئەمساڵ پێشبینی بکرێت، چونکە ئەبێ چاوەڕوانی گشتگیر بوون یان لەناوچوونی ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارە بکەین.
هەفتەی رابردوو "کۆ" لە پێشبینییەکدا گوتی: ئەپڵ ئەمساڵ پەردە لەسەر شەحنکەرەوەی وایەرلێس، AirTag و هێدفۆنێکی نوێ لائەدات. هەڵبەت ڤایرۆسی کۆرۆنا ناساندنی ئەم بەرهەمانه دوادەخات. ئەپڵ لەم دواییانەدا سەرجەم بنکە و نووسینگەکانی خۆی لە چین داخستووە. ئەم پشوودانه ناچارییە هەتا 9ـی فێبریە درێژەی هەیە، بەڵام بە گشتگیر بوونی کرۆنا ئەم ماوەیە درێژ ئەبێتەوە.
هۆکارێکی دیکەی دابەزینی جیهانی فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان، شەڕی ئابووری نێوان چین و ئەمریکایه. چاوەڕوانیی بەکارهێنەران بۆ ئاراستەکردنی سیستەمی 5Gـیش لەسەر ئەم پرۆسەیە کاریگەری هەبووە.

 

سەرچاوە: 9to5mac

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved