4/2/2020 12:19 PM

مێژوو-شەڕی سیمینۆل

"شەڕی سیمینۆل" بریتی بوو لە سێ شەڕ کە لە ناوچەی "فلۆریدا" لە نیوان هێزەکانی سوپای "ویلاتە یەکگرتووەکان" و "سیمینۆل"ـەکان کە جەماوەری خۆجێی ناو "ئەمریکا" بوون و لەماوەی ساڵەکانی سەرەتای سەدەی هەڤدەدا لەناو "فلۆریدا"ـدا لەگەڵ جەماوەری "ئیسپانی" تێکەڵ ببوون روویدا. ئەم شەڕانە لەماوەی ساڵەکانی نێوان 1816 تا 1858ـدا ڕوویان‌دا و لەم ماوەیەدا دوو ئاشتی لە نێوان لایەنەکا‌ندا جێگر بوو. هەم لە باری تێچووی مرۆڤی و هەم لە باری تێچووی ماڵییەوە شەڕی "سیمینۆل" یەکێک لە درێژخایەن‌ترین و گرانترین شەڕەکان لە ناو مێژووی "ویلاتە یەکگرتووەکان"ـدا بووە.
شەڕی یەکەمی "سیمینۆل" بە گەشتی "ژەنەراڵ ئاندرۆ جەکسن" بە ناو "فلۆریدای رۆژئاوایی" و "فلۆریدای رۆژهەڵاتی"ـیەوە دژ بە شەڕی ساڵی 1812ـی "سیمینۆل"ـەوە دەسی پێکرد. حکومەتی "بەریتانیای مەزن" و "ئیسپانیا" هەر دووکیان زۆر ناڕازی بوون لەم هێرش هێنانە. هەرچەند "ئیسپانیا" توانای ئەمەی نەبوو کە بتوانێت ئەم ناوچەیە کۆنترۆڵ بکات هەر وەک لە چەندین سەرهەڵدانی پێشوو لەم ناوچەیەدا بۆ هەمووان ئاشکرا ببوو و تەنانەت "ئیسپانیا"ـش دانی پێ‌دا ئەنا. حکومەتی "ئیسپانیا" بەم قەناعەتە گەیشت کە ئەم ناوچەیە پێشکەش بکات بە "ویلایەتە یەکگرتووەکان" و لە پەیمانامەی "ئادامس- ئۆنیس"ـی ساڵی 1819ـدا بەم بڕیارە گەیشتن و لە ساڵی 1821ـدا ئەم ناوچەیە بە "ویلایەتە یەکگرتووەکان" درا. بەپێی پایمانامەی "مۆلتری" لە ساڵی 1823ـدا "سیمینۆل"ـەکان ئەبوو بەشی باکووری "فلۆریدا" جێ بهێڵن و لە ناوچەیەکی ناوەندی لە نیمچە دوورگەی "فلۆریدا"ـدا نیشتەجێ بن.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved