4/2/2020 04:01 PM

کۆرۆنا پەتایەکی ناوچەییە نەک جیهانی!

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت "ڤایرۆسی كۆرۆنا" بە پەتایەكی جیهانی نایەتە ئەژمار، ئەم ڕێكخراوەیە پێشتر بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە باری نائاسایی راگەیاندبوو.
ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، تەلەفزیۆنی فەرمی چین ڕایگەیاند، گیانلەدەستدانی 64 كەسی دیکە تۆماركراوە بەهۆی تووشبونیان بە كۆرۆنا لەهەرێمی "هوبی"  لەناوەندی ئەم وڵاتە. بەم شێوەیە كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی كرۆناوە، گەیشتە 425 كەس.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، 2345 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە نەخۆشییەكە لە "هوبی" تۆماركرا و لەئێستاشدا كۆی گشتی تووشبوان لەهەرێمەكەدا گەیشتۆتە 13533 حاڵەت.
هەر ئەمڕۆ لە "هۆنگ كۆنگ" یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیەندرا، كە بە دووەم حاڵەتی لەو جۆرە لە دەرەوەی چین دادەنرێت. بەپێی هەواڵی میدیاكانی "هۆنگ کۆنگ" ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 39 ساڵان بووە کە پێشتر كێشەی تەندروستی تری هەبووە، بەڵام توشبوونی بە نەخۆشی كۆرۆنا باری تەندروستی خراپتركرد و دواجار بووە هۆی گیانلەدەستدانی.

 

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved