5/2/2020 12:03 PM

کەسایەتییەکان-جولیووس نیێرێرێ

"جوولیووس کامباراگ نیێرێرێ" چالاکێکی دژە داگیرکاری "تانزانیایی" و سیاسەتمەدارێک و تیۆری ناسێکی سیاسی بوو. ئەو لەساڵی 1961ـەوە تا ساڵی 1962 سەرۆک وەزیران بوو و پاش ئەوەش لەساڵی 1963ـەوە تا ساڵی 1964 سەرۆک کۆماری وڵات بووە و پاش ئەوەش بەڕێوەبەرایەتی وڵاتەکە کەوتە دەستی کەسی دواتر کە ناوی "تانزانیا" بوو کە لە ساڵی 1964 تا 1985 سەرۆک کۆماری وڵاتی "تانزانیا" بوو. ئەو یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەری  پارتی یەکیەتی نەتەوەیی "تانگانیکا"ـی ئەفریقا بوو- کە لە ساڵی 1977ـدا بووە پارتی "چاما چا ماپیندۆزی"- کە ئەو تا ساڵی 1990 سەرۆکی ئەم پارتە بوو. ئەو کە لە باری ئایدیالۆجییەوە ناسیۆنالیستێکی ئەفریقی و هەروەها سۆسیالیستێکی ئەفریقی بوو توانی پەرە بدات بە فەلسەفەیەکی سیاسی کە ئەمڕۆکە بە ناوی " ئۆجاما" ئەیناسین و ناوئەبرێت.
لە "بۆتیاما" لەدایکبووە و دواتر لە ناوچەی داگیرکراوی "تانگانیکا" گەورە بووە و کوڕی سەرۆک "زاناکی" بووە. پاش ئەوەی خوێندنی سەرەتایی بەکۆتایی گەیاند لەزانکۆی "ماکارێرێ"ـی وڵاتی "ئۆگاندا" و پاش ئەمیش لە زانکۆی "ئیدنبێرگ"ـی وڵاتی "سکاتلەند" فرێژەی بەخوێندندا. لە ساڵی 1954ـدا لە دامەزراندنی رێکخراوەی "تانۆ"ـدا دەستی هەبوو کە کەمپەینێک بوو بۆ سەربەخۆ کردنی "تانگانیکا" و رزگار کردنی لە ژێر دەسەڵاتی "ئیمپراتۆری بەریتانیا". ئەو کە لەژێر کارتێکەری رێبەری بە توانای "هیندستان"ـدا واتە "مهاتما گاندی"ـدا بوو بەردەوام بانگەشەی خۆپێشاندانی دژە تووندوتیژی ئەکرد و بڕوای ئەمە بوو کە بێ تووندوتیژی ئەتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved