5/2/2020 12:07 PM

ناساندنی وڵاتان-ئەفریقای باشووری

"ئەفریقای باشووری" یان بەشێوەی فەرمی "کۆماری ئەفریقای باشووری" باشوری وڵاتی کیشوەری "ئەفریقا"ـیە. ئەم وڵاتە لە باشوورەوە بە درێژایی 2798 کیلۆمەتر سنووری دەریایی هەیە کە بە قەراخی "ئاتلانتیکی باشوری" و "ئۆقیانوسی هیندستان'ـدا درێژ بۆتەوە لە باکوورەوە هاوسنوور و جیرانی وڵاتانی "نامابیا" و "بۆتسڤانا" و "زیمبابڤە"ـیە و لە رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتییەوە جیرانی "مۆزامبیک" و " ئیسڤاتینی"ـیە و وڵاتی "لیسۆسۆ"ـی لە ئامێز گرتووە. "ئەفریقای باشووری" گەورەترین وڵاتی ناوچەی باشوری کیشوەری "ئەفریقا"ـیە و هەروەها بیست و چوارەمین وڵاتی گەورەی جیهانە لەباری جۆگرافییەوە و بەجەماوەری دانیشتووانی کە خۆ لە 58 ملیۆن کەس ئەدەن بیست و چوارەمین وڵاتی قەرەباڵغی جیهانیشە. نزیکەی هەشتا لەسەدی جەماوەری "ئەفریقای باشووری" ڕەچەڵەکیان ئەگەڕێتەوە سەر "بانتۆ"ـکان و بە زۆر هۆزی جیاواز دابەش کراون و بە زۆر زمەنی جۆراوجۆر قسە ئەکەن و ئێستاکە نۆ دانە لەم زمانانە بە فەرمی ناسراون. باقی جەماوەری "ئەفریقا" تێکەێکن لە رەچەڵەکی "ئەوروپی" و "ئاسیایی" و چەند رەگەزین.
"ئەفریقای باشووری" وڵاتێکی فرە رەگەزییە کە توانیویەتی جەماوەرێک بە کولتووری جیاواز و زمان جیاواز و ئایینی جیاوازەوە بگرێتە خۆ.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved