5/2/2020 01:29 PM

ئاشنابوون لەگەڵ چەند گوڵ و گیای ماڵی کە سوودیان هەیە بۆ تەندروستی-بەشی یەکەم+وێنە

فۆرماڵدهید، کاربۆن مۆنۆکسید، تریکلێر ئێتیلێن و ئامۆنیاک ئەو ژەهرانەن کە لە هەر ماڵێکدا هەن. بەڵام خۆشبەختانه ئێمه کۆمەڵێک پارێزەری گەورەمان هەیە کە هەوڵ ئەدەن ئێمە لە زیانەکانی ئەم ژەهرانه بپارێزن. ئەم پارێزانە بریتین لە گیا  و گوڵی ماڵی کە ئەتوانن سەتا 90ـی ئەم ژەهرانه لەناو ببەن. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەم گیا و گوڵانه تەنها کارکردی جوانکاریی ناو ماڵیان نییە. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند نموونه لەم گیا و گوڵانه ئاشنا ئەبین.

گوڵی یاسەمین (Jasmine)


گوڵی یاسەمین کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستیی دەروونی ئێمه هەیە. ئەم گیایه مادەیەکی کیمیایی بەرهەم دێنێ کە دڵەڕاوکە لەناو ئەبات و کواڵیتی خەو بەرز ئەکاتەوە. ئەم مادەیە ئەگەر لەئاستێکی زۆردا بەکار بێت جگە لەوەی رادەی بەرگریی جەستە بەرز ئەکاتەوە، ئەتوانێ توانستی جنسی مرۆڤ بەهێزتر بکات.

گیای گەنم (Spider Plant)


گیای گەنم دوژمنی سەرەکی فۆرماڵدهید، کاربۆن مۆنۆکسید و باقی ئەو ژهرانەیە کە لەناو هەوادا بوونیان هەیە. ئەم ژەهرانه ئەتوانن لەڕێگای جانتای کاغەزی، کاغەزی مۆمی و قوماشی دەسکردەوە بڕۆنە ناو هەواوە. ئەگەر شارەزاییەکی زۆرتان لەسەر ئاگاداری لە گیا و گوڵی ماڵی نییە، گیای گەنم باشترین بژاردەیە چونکە ئاگادارییەکی ئەوتۆی پێویست نییە.

گوڵی ئاشتی (Peace Lily)


گوڵی ئاشتی گیایەکی گونجاوە بۆ جوانکاری ناو ماڵ، چونکە لە هاویناندا گوڵێکی سپی زۆر جوان دەرئەکات. بەڵام ئەمە تەنها کارێک نییە کە ئەم گوڵە ئەنجامی ئەدات. گوڵی ئاشتی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر لەناوبردنی ژەهرەکانی ناو ماڵەوە هەیە. ئەم گوڵە ئامۆنیاک، فۆرماڵدهید و تریکلێر ئێتیلێن هەڵدەمژێ و هەوای ناو ماڵ پاک ئەکاتەوە.

رۆزماری (Rosemary)


رۆزماری زیاتر بە گیایەک ئەناسرێت کە بۆ بەهێزکردنی مێشک بەسوودە. ئەم گیایە بۆ لەناوبردنی ئازاری ماسولکەکان و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری و سیستەمی سووڕی خوێن بەکار دێت. هەروەها گەڵای ئەم گیایە بۆ بەتام کردنی هەندێک لە خۆراکەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved