5/2/2020 04:48 PM

"گواردیۆلا" دەستی کردووە بە گۆڕانی بنەڕەتیی لەیانەکەیدا

"پێپ گواردیۆلا"ـی کەتەلۆنی، ڕاهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئامادەکاری بۆ نوێکردنەوەی پێکهاتەکانی کردووە و ناوی حەوت یاریزانی خستۆتە لیستی یاریزانە نەخوازراوەکانەوە.
ڕۆژنامەی "دەیلی میرەر"ـی بریتانی ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2020ـدا "پێپ گواردیۆلا" یانەکەی لەو یاریزانانە پاکتاو ئەکات کە بەهۆی گرێبەستی درێژخایەنەوە ئەناڵێنن، یاخود لەڕووی هونەریی و ئاستی یاریکردنەوە هیچ سودێکیان بە یانەکە نەگەیاندووە.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە، "جۆن ستۆنز"، "بنجامین مێندی"، "لیرۆی سانی"، "گابریال جیزوس"، "جواو کانسێلۆ" و "نیکۆلا ئۆتامێندی" ناویان چۆتە ناو لیستی ئەو یاریزانانەی کەوا ئەبێ ڕۆیشتن و مانەوەیان یەکلایی بکرێتەوە. ئەم بابەتە زۆرینەی یاریزانەکان ئەگرێتەوە، چونکە ئەم سەرچاوەیە ئاماژە بەوە ئەکات کە "گواردیۆلا" لەزۆرینەی ئەم یاریزانانە ڕازی نییە. هەموو ئەمانە لەکاتێکدا ڕوو ئەدەن کە هەریەک لە "کلاودیۆ براڤۆ" و "داڤید سیلڤا" لەهەمان وادەی گواستنەوەدا گرێبەستی هاوینیان کۆتایی دێت و نوێ ناکرێتەوە.
"میرەر" نوسیویەتی: ئەوەی ڕوودەدات بەهۆی شکستی یانەی مان‌سیتی بەرامبەر لیڤەرپوڵ بڕیاری لەسەردراوە و ڕاهێنەرە کەتەلۆنیەکە پێی وایە پێکهاتەکانی پێویستیان بە نوێکاری و گرێبەستی نوێ هەیە. بەر لەو هەنگاوەش پێویستە بەلایەنی کەمەوە زیاتر لە 300 ملیۆن یورۆ بەفرۆشتنی ئەم یاریزانانە کۆبکاتەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved